گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە لەبەرژەوەندی شۆفێران

2020.05.24 - 15:11
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە لەبەرژەوەندی شۆفێران

ناس کورد-

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبونیان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه‌ غه‌رامه‌یان كه‌وتوه‌ته‌سه‌ر درێژکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند: "بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه‌ غه‌رامه‌یان كه‌وتوه‌ته‌سه‌ر، تاوه‌كو 15-6-2020 درێژكراوه‌ته‌وه‌".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌ رۆژانی كه‌ره‌نتینه‌دا مۆڵه‌ته‌كه‌ی یاخود ساڵانه‌كه‌ی یاخود ماوه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌سه‌رچووبێت، لێخۆشبونی بۆ ده‌ركراوه‌ و له‌سه‌رجه‌م غه‌رامه‌كانی دواكه‌وتن ده‌به‌خشرێت".

 

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، له‌ئێستادا مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌كان، تاوه‌كو 15ی مانگی داهاتوو درێژكراوه‌ته‌وه‌ و شۆفێران ده‌توانن تا ئه‌وكاته‌ سه‌ردانی هاتوچۆ بكات مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن.