گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ گیانیلەدەستدا

2020.05.24 - 14:21
سلێمانی؛ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ گیانیلەدەستدا

ناس کورد-

لەگەڵ ئەوەی قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەرییە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه‌ لەسەر ڕێگای تەکیە - چەمچەماڵ گەنجێک  گیانیله‌ده‌ستدا.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: "ئەمرۆ یەکشەممە 24ی ئایاری 2020 و لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان رووداوێکی وەڕگەران لەسەر رێگای ( تەکیە - چەمچەماڵ ) رویدا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ گەنجێکی ته‌مه‌ن 18 ساڵان بووە و به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستدا.

 

ڕوودانی چەند ڕووداوێکی هاتوچۆ لەمڕۆدا لەکاتێکدایە، بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لە هەرسێ ڕۆژی جەژندا قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی جێبەجێدەکرێت.