گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا تەنگی بە بەڕازیلییەکان هەڵچنی

2020.05.24 - 13:09
کۆرۆنا تەنگی بە بەڕازیلییەکان هەڵچنی

ناس کورد-

ڕۆژلەدوای ڕۆژ توشبوون و گیانلەدەستدا بە کۆرۆنا لە بەڕازیل زیاد دەکات و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی هەزار توشبووی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە، هاوکات ئێستا لە پلەی دووەمی وڵاتانی خاوەن زۆرترین توشبووی ڤایرۆسەکەیە لەدوای ئەمریکا.

 

وەزارەتی تەندروستیی بەڕازیل لەدوایین ئاماردا بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 965 توشبووی کۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە و هاوکات نزیکەی دوو هەزار حاڵەتی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

 

بەگشتیی لەئێستادا نزیکەی 350 هەزار توشبووی ڤایرۆسەکە لە بەڕازیل تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 22 هەزار کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

 

بەشێک لە ڕۆژنامە جیهانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، پێدەچێت ژمارەی توشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە بەڕازیل لەو ئامارانە زیاتربێت کە ڕاگەیەندراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی توانای بەڕازیل بۆ ئەنجامدانی پشکنین سنوردار و لاوازە.