گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خواردنی شلەی قەیسی لە جەژندا جگە لە نەریتێکی کوردەواری چەندین سودیشی هەیە

2020.05.23 - 22:57
خواردنی شلەی قەیسی لە جەژندا جگە لە نەریتێکی کوردەواری چەندین سودیشی هەیە

ناس کورد-

ئەگەرچی خواردنی شلەی قەیسی لە جەژندا یەکێکە لە نەریتە کۆمەڵایەتییەکانی کورد و لای بەشێکی هاووڵاتیان بەتایبەتی بەتەمەنەکان زۆر گرنگی پێدەدرێت، بەڵام ئەندازیارێکی خۆراک جگە لەو نەریتە بە خۆردنێکی زۆر گرنگیش بۆ تەندروستیی ناویدەبات و چەندین سودی ئاشکرادەکات، جەختیشدەکاتەوە کە زۆر گرنگە لە جەژندا قەیسی بخورێت.

 

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆرک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە بابەتێکدا دەربارەی سودەکانی خواردنی شلەی قەیسی لە جەژندا نوسیویەتی: " لە كۆمەڵگەی ئێمە زیاتر لە جەژن و بۆنەكان بایەخ بە خواردنی قەیسی دەدرێت، قەیسی ووشككراوە یەكێكە لە میوە وشكراوە زۆر بە سوودەکان کە لە کوردەواری دا وەکو هێمای جەژن تەماشا دەکرێت کە ئەمەش بنەمای زانستی هەیە بە هۆی زۆری سودەکانی بۆ جەستەی مرۆڤ.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "خواردنی قەیسی لە جەژندا دەبێتەهۆی کەم کردنەوەی زیانەکانی ئەو خۆراکانەی لە جەژن دا دەخورێت بە تایبەتی خواردنی بڕێکی زۆر برنج و چەوری و شیرینی و سوێری و شەربەتە دەست کردەکان و خواردنەوە گازی یەکان".

 

ئەو ئەندیازەی خۆراک جەختیکردووەتەوە:  " بۆیە زۆر گرنگە لە جەژندا قەیسی بخۆین، لەبەرئەوەی کۆلستڕۆڵی تێدا نییە و ڕێژەیەکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە کە کاریگەری باشی هەیە بۆ مێشکی مرۆڤ، هەروەها دەوڵەمەندە بەڕیشاڵەکانی پەکتین و سلیلۆز کە هەرس ئاسان دەکات و بۆ کۆڵۆن باشە و قەبزی ناهێڵێت، قەیسی ڕێژەیەکی باش ڤیتامینەکانی تێدا یە بە تایبەتی ڤیتامین  A , c,B6".

 

لەشکر حەمید دەشڵێت: " هەروەها ڕێژەیەکی باشی کانزاکان ومادەی دژە ئۆکسێنی تێدایە، لەگەڵ مادەی دژە هەوکردن و هاوسەنگی ڕێژەی شەکریش لە خوێن دا ڕادەگرێ  و جەستە پاک دەکاتەوە لە کۆلستڕۆڵە زیان بەخشەکان، ڕێگریشە لە زیادبوونی کێش و ماسولکەکان بەهێز دەکات، بۆیە زۆر گرنگە لە جەژن دا قەیسی بخۆین".