گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاسوار عەبدولواحید لەبارەی 27 ملیار دۆلار قەرزەکەوە وەڵامی مەسرور بارزانی دایەوە

2020.05.23 - 21:55
شاسوار عەبدولواحید لەبارەی 27 ملیار دۆلار قەرزەکەوە وەڵامی مەسرور بارزانی دایەوە

ناس کورد-

سەرۆکی جوڵانەوە نەوەی نوئ لەبارەی 27 ملیار دۆلار قەرزەکەی حکومەتی هەرێم وەڵامی مەسرور بارزانی دایەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر نەوتە بەخۆڕاییش بەخشرابێت، هێشتا قەرزار نین و سێ ملیار دۆلار زیاد بووە.

 

ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایاری 2020، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوێ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: "دەزانم هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپدان و گوزەرانێکی ناهەمواریان هەیە، بەڵام هیوادارم دوای جەژن ببێتە جەژنی ڕاستەقینە و ببێتە جەژنی ڕوخاندنی ئەم دەسەڵاتە کوردییەی کە 29 ساڵە هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی بەمڕۆ گەیاندووە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێ سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە وتارەکەیدا دانی نا بە شکستی خۆی و حکومەتەکانی پێشووتر، بەڵام وا قسەی دەکرد کە تازە هاتبێتە ناو سیاسەت و حوکمڕانی و چ خۆی چ بنەماڵەکەی ج پارتەکەی بەرپرس نەبووبێتن لەو دۆخەی ئەمڕۆ هەرێمی کوردستانی پێگەیشتووە.

 

شاسوار عەبدولواحید جەجتدەکاتەوە، سەرۆکی ئەم کابینەیەی ئێستا خۆی و حزبەکەی بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە 29 ساڵی ڕابردوودا حوکمی هەرێمی کوردستانیان کردووە و بەرپرسن لە هەر شکستێک کە ڕووبەڕووی هەرێمی کورستان بووەتەوە.

 

 

 

هاوکات سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی 27 ملیاری دۆلار قەرزی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە: "لە شەش ساڵى رابردوودا حکومەت بۆ هەموو موچەکان بڕی 30 ملیار دۆلار مووچەى داوە، بەڵام جگە لەداهاتى نەوت 33 ملیارى دەستکەوتووە (لە بەغداد، هاوپەیمانان، داهاتی ناوخۆ)، ئەگەر نەوتەکەى بەخۆڕاییش بەخشی بێت هێشتا قەرزار نین و سێ ملیار دۆلارمان زیاد بوو".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی لە میانەی وتارێکیدا دەربارەی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم 27 ملیار دۆلار قەرزدارە.