گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری تەندروستی: هەرێمی کوردستان لە قۆناغی دووەمی هەڵکشانی کۆرۆنادایە و دۆخەکە مەترسیدارە

2020.05.23 - 21:28
وەزیری تەندروستی: هەرێمی کوردستان لە قۆناغی دووەمی هەڵکشانی کۆرۆنادایە و دۆخەکە مەترسیدارە

ناس کورد-

وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له‌ قۆناغی دووه‌می هه‌ڵكشانی كۆرۆنادایه‌ و دۆخەکەش بە مەترسیدار ناودەبات، بەڵام دەشڵێت، هێشتا دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرنەچووە.

 

ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایاری 2020، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پەرەسەندنەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە هەرێم رایگەیاند: " ڕایگەیاند: " ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌، به‌رده‌وامی شه‌پۆلی یه‌كه‌می كۆرۆنایه‌، له‌ هه‌ڵكشانی دووه‌می په‌تاكه‌داین، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هێشتا له‌ كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چووه‌،  ترسناكییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه‌، له‌ عێراق حاڵه‌تی زۆر تۆمار كراون، له‌ وڵاتانی دەوروبەرمان و ئه‌وروپاش هێشتا ژماره‌ی تووشبووان به‌رزه‌".

 

وه‌زیری ته‌ندروستیی هەرێم هۆشداری ئەوەشیدا: "ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نن، ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه‌، هه‌ندێك هاووڵاتی تووشبوون به‌ بێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی تووشبوونیان دیار بێت، بۆیه‌ مه‌ترسیداره‌ و پێویسته‌ هاووڵاتیان رێككاره‌كانی خۆپارێزی به‌ جدی وه‌رگرن".

 

سامان بەرزنجی ئەوەشی خستەڕوو: " راگرتنی خوێندن له‌ قوتابخانه‌ و زانكۆكان و داخستنی شوێنه‌ گشتییه‌كان هۆكاری گرنگ بوون بۆ رێگرتن له‌ كۆرۆنا و حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه‌ توانیویه‌تی به‌ر به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ بگرێت و تائێستاش رێكاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وامه‌، چونكه‌ گرنگه‌ بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه".

 

وەزیری تەندروستیی هەرێم باسی لەوەشکرد، له‌ هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا رێژه‌ی مردن %1ه‌ و ئه‌مه‌ش كه‌مترین رێژه‌ی مردنه‌، رێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌، %1.6.