گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسەدە بە مافی خۆی دەزانێت بەرگری لە ناوچەکانی بکات

تورکیا کاروانێکی سەربازی دەنێرێتە سنورەکانی سوریا

2019.04.13 - 09:47
تورکیا کاروانێکی سەربازی دەنێرێتە سنورەکانی سوریا

 

 

ناس کورد-

توركیا هێزێکی تایبەت و كاروانێكی تانك و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ڕەوانەی سنورەکانی سوریا کرد، لە کاتێکدا هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەیی خۆیان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەربڕی.

بەپێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵۆی توركی، تورکیا كاروانێكی سه‌ربازیی كه‌ له‌ تانك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و هێزێکی کۆماندۆ پێكهاتوون‌، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاتەکەیەوە به‌ ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی "هاتای" له‌سه‌ر سنووری سوریا ناردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سوپای توركیا هێزی تایبه‌تی كۆماندۆی بۆ ئاماده‌سازیی یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ له‌گه‌ڵ سووریا بڵاوه‌پێكردووه‌.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسە تورکییەکە، له‌كاتی جوڵه‌ی ئه‌و ھێزه‌ تایبه‌ته‌دا، رێوشوێنی ئه‌منی توند له‌ ناوچه‌كه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر.

 

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌رده‌وام سه‌رۆككۆماری توركیا و زۆرێک لە به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ ئاماژه‌ به‌وه ‌ده‌كه‌ن، بۆ پاراستنی ره‌وشی ئه‌منی وڵاته‌كه‌یان ئاماده‌ی ئۆپراسیۆنی تایبه‌تن له‌ناو خاكی سووریادا، به‌تایبه‌تی دژی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و هه‌سه‌ده‌ و به‌ به‌شێك له ‌هێزەکانی‌ په‌كه‌كه‌ ناویان ده‌به‌ن.

 

لە بەرامبەردا هەفتەی ڕابردوو مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری و سەربازیی باكور و خۆرهەڵاتی سوریا ئامادەیە لە قۆناغی داهاتوودا دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی توركیا بكاتەوە و بۆ ئەوەش دەبێت سەرەتا توركیا هێزەكانی لەناوچەی عەفرین بكشێنێتەوە كە لەمانگی ئاداری 2018ەوە داگیری كردووە و دەبێت بۆ لەمەولاش هیچ هەڕەشەیەك لە ناوچەكانی باكور و خۆرهەڵاتی سوریا نەكات.

ئەو فەرماندەیەی هەسەدە بەمافی هێزەكانی سوریای دیموكراتی زانی بەرگری لەناوچەكانی خۆیان بكەن و ڕوبەڕوی هەر هەڕەشە و هێرشێك ببنەوە كە دەبێتە هۆی نائارامی بۆ ناوچەكە.