ناس کورد-
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان عه‌لی باپیر په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی هاووڵاتیان و حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتداران کرد و لەچەند خاڵێکدا داوای چەند کارێکی بەپەلە لە حوکمڕانیی هەرێم دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ شەممە، 23ی ئایاری 2020، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئاشكرایه ئێمه له هه‌رێم و عێڕاق و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و دهورووبهریشماندا، له بارودۆخێكی سه‌خت و دژوار‌دا ئه‌م جه‌ژنه ده‌كه‌ین، چونكه له‌گه‌ڵ گه‌لێك قه‌یران و كێشه‌ی جۆراو جۆردا ده‌سته‌و یه‌خه‌ین، كه به‌شێكیان ده‌رهاویشته‌ی په‌تای (كۆرۆنا)ن و زۆربه‌شیان قووڵ و ڕیشهدارو له‌مێژینه‌ن".
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەشڵێت: به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه دوای جه‌ژنه پیرۆزه لێ‌كردن، ڕوو ده‌كه‌مه حوكمڕان و به‌رپرسانی هه‌رێم و سێ داواکاری ئاڕاستەى بەرپرسانی حکومەتى هەرێم دەکات:
یه‌كه‌م: پێویسته هه‌رچی زووتره هه‌نگاو بنێن و هیمه‌ت بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆ و ئیعتیبار بۆ دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم، به‌جۆرێك كه خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر متمانه‌ی پێیان هه‌بێ و به‌هی خۆییان بزانێ، نه‌ك به‌هی حیزب و شه‌خس و گرووپ كه بێگومان دامه‌زراوه‌و داموده‌زگاكانی هه‌رێمه‌كه‌مان نیشانه‌ی پرسیاری زۆریان كه‌وتۆته سه‌رو له‌كه‌دار كراون.
دووه‌م: چی دیكه لهكهوڵ و قاوغی ته‌سكی حیزبیی و شه‌خسیی و به‌رژه‌وه‌ندییه بچووك و تایبه‌تییه‌كاندا خۆتان قه‌تیس مه‌كه‌ن و وه‌رنه نێو بازنه‌ی فراوانی ده‌وڵه‌تداریی و خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا به‌گشتیی، دڵنیابن ئامڕازی حوكمڕانیی سینگ فراوانییه (آلة الرئاسة سعة الصدر) بۆیه هه‌رگیز به‌بێ عه‌قڵی گه‌وره‌و دڵی فراوان، حوكمڕانییه‌كی سه‌ركه‌وتوو ناكرێ.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ڕه‌خنه‌ی هه‌قتان لـێ نه‌گیرێ "ئه‌گه‌رنا هیچكه‌س له‌ڕه‌خنه‌و گله‌یی ناهه‌ق سه‌لامه‌ت نابێ" پێویسته عه‌یب و کەم و کوڕییەکانتان چارەسەر بکەن، وەک گوتراوە: (الباب الذي یجیئك منه الریح سدّه، تستريح) ئەگەرنا بێگومان خەڵک هەتا عەقڵ و ویژدانیان زیندووبن، لە بەرانبەر ستەم و قۆرخکاریی و گەندەڵی و قڕیی و پڕیی و چینایەتییدا کە لەم ڕۆژگارە لە هەرێمدا یەکجار زەقە، بێدەنگ نابن.
لە درێژەی پەیامەکەیدا عەلی باپیر ئاماژەی بەوەکردووە: "با هیچ بەرپرسێکیش پێی وانەبێ، چونکە خۆی و دەوروبەری تێروپڕن و بارودۆخەکەیان بە کەیفێیە، دنیا شامی شەریفە، تکای دڵسۆزانەتان لێدەکەم لە بورجە عاجییەکانتان وەرنە خوارێ و بچنە نێو خەڵک و جەماوەر، تاکو بە چاوی سەرتان حاڵ و باڵی شپرزو مەینەتباریی زۆرکەس ببینن، نەک دەوروبەری سوود وه‌رگر، بە ڕاپۆرت و زانیاریی ناڕاست، چەواشەتان بکەن و ڕەشتان بە سپی پێشان بدەن، دڵنیاشبن ئه‌م بارودۆخه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام نابێ".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی باسی لەوەکردووە: "لە کۆتاییدا دەڵێم جەژن دەرفەتێکە بۆ ئاشتەوایی و تەبایی و نەهێشتنی تەمومژی نێوانمان، بۆیە با حوکمڕان و دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ ئاشتەوایی لەگەڵ جەماوەری پەست و بێزاردا و، خەمێکی جدی لە ژیان و گوزەرانی خەڵک بە گشتیی و بەتایبەت چینی هەژارو نەدار بخۆن و گوێیان سووک بێ بۆ بیستنی دەنگی ئاخ و ناڵەو ناسۆریان و به‌ره‌و بێ ئومێدیی و بێزاریی زیاتریان نه‌به‌ن، چونكه بێگومان هه‌موومان زیانی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌ین".