گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەرمانەکەى ترەمپ ’’مەترسی مردن لەسەر توشبووانى کۆرۆنا زیاد دەکات’’

2020.05.23 - 18:03
دەرمانەکەى ترەمپ ’’مەترسی مردن لەسەر توشبووانى کۆرۆنا زیاد دەکات’’

ناس کورد-

بەپێی توێژینەوەیەك كە گۆڤاری لانسێتی پزیشكی بڵاوی كردووەتەوە، حەبی هیدرۆكسی كلۆرۆكوین كە سەرۆكی ئەمریكا بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا بەکاریدەهێنێت "مەترسی مردن" لەسەر توشبووانی پەتاكە دروست دەكات.

 

هەر بەپێی توێژینەوەكە، بەكارهێنانی ئەو حەبە هیچ سودێكی بۆ توشبووانی كۆرۆنا نیيە كە بەكاردێت بۆ چارەسەركردنی توشبووانى نەخۆشی مەلاریا.

 

پێشتر ترەمپ ڕایگەیاند ماوەى نزیکەى 10 رۆژە ئەو حەبە دەخوات، گەرچی كەرتی تەندروستی هۆشداری ئەوە دەدەن كە كێشەی دڵ دروستدەكات.

 

زیاتر بخوێنەوە: بۆچى ترەمپ دەرمانی دژە مەلاریا بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا بەکاردەهێنێت؟

 

سەرباری ئەوەش ترەمپ دووبارە ڕیكلامی بۆ حەبەكە دەكرد گەرچی ڕێنمایە تەندروستیەكان بەكارهێنانی ئەو حەبەیان ڕەتكردەوە بەمەبەستی چارەسەركردنی پەتای كۆرۆنا.

 

توێژێنەوەكە ئەوەی دوپاتكردووەتەوە حەبەكە كاریگەری بۆ نەخۆشیەكانی مەلاریا و هەندێ نەخۆشی تر هەیە لەوانە نەخۆشیەكانی پێست و هەوكردنی جومگەكان، بەڵام نەگەیشتووەتە هیچ ئەنجامێك كە حەبەكە سودی بۆ چارەسەر كردنی پەتاكە دەبێت.



توێژینەوەكە 96 هەزار توشبووی كۆرۆنای گرتووەتەوە كە 15 هەزاریان ئەو چارەسەرە یاخود چارەسەرێكی هەمان پێكهاتەیان پێدراوە، بەڵام ئەگەری مردنی ئەو کەسانەى حەبەکەیان پێ دراوە زیاتر بووە لەوانەى حەبەکەیان نەخواردووە.

 

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە، ئەوانەی هیدرۆكسی كلۆرۆكینیان پێدراوە ڕێژەی مردنیان لە 18% بووە و ئەو توشبووانەشی كە تەنها كلۆرۆكینیان پێدراوە ڕێژەی مردنیان 16.4 % بووە و ئەوانەشی هیچ چارەسەرێكیان پێنەدراوە ڕێژەی مردنیان 9% بووە.