گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزیشکێکی هەولێر توشی کۆرۆنا .. وەزارەت زانیاری بڵاو دەکاتەوە

2020.05.23 - 17:17
پزیشکێکی هەولێر توشی کۆرۆنا .. وەزارەت زانیاری بڵاو دەکاتەوە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم توشبوویەکی تری بە نەخۆشی کۆرۆنا ڕاگەیاند کە پزیشکێکی خەڵکی هەولێرە، ژمارەى گشتیی 462 کەس بەرزبووەوە.

 

ئەمڕۆ شەممە، 23ی ئایاری 2020، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا کە پزیشکێکی شاری هەولێرە و تەمەنی 38 ساڵە لە ڕەگەزی نێر.

 

دەشڵێت، ئەو کەسە قوتابی خوێندنی باڵا (بورد- دکتورا)یە بۆ پسپۆڕی هەناو لە نەخۆشخانەکانی شاری بەغدا دوای گەڕانەوەی و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوو.