گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیمارات بەرهەمهێنانی وزەی نوێ بۆ 50٪ بەرزدەکاتەوە

2019.04.13 - 09:21
ئیمارات بەرهەمهێنانی  وزەی نوێ   بۆ 50٪ بەرزدەکاتەوە

ناس کورد-

ئیمارات پلانی داناوە تا ساڵی 2050 بەرهەمهێنانی وزەی نوێ بگەیەنێتە 50٪ لە کاتێکدا لە ئێستادا 25٪ ئەو وزەیە بەرهەم دەهێنێت.

وەزیری ژینگەی ئیمارات بە پێگەی مۆدێرن دێپلۆماسی ڕاگەیاندووە: "ئێمە پێویستە چاوەڕوانی کەس نەکەین پێمان بڵێ ئاڵوگۆڕی ژینگەیی دروستدەبێت، پێویستە خۆمان لەو بارەیەوە کارەکانمان ئەنجامبدەین و هاوکارییەکانمان پێشکەش بکەین".

 

دکتۆر سانی بن ئەحمەد ئەوەشی ڕاگەیاندووە، پێشتر تێچوی بەرهەمهێنانی وزەی نوێ زۆر بووە، بەڵام لە ئێستادا دەتوانن بە نرخێکی کەمتر لە تێچوی گازی سروشتی کارەبا بەرهەمبهێنن.

 

لە لایەکی ترەوە جانیت هیکمان بەڕێوەبەری کارگێڕی بانکی ئەوروپی بۆ بونیادنان و نوێکردنەوە، ڕایگەیاندووە، تا ئێستا بانکەکەیان 30 ملیار دۆلاری بۆ وەبەرهێنان لە "پرۆژەی سەوزدا" خەرجکردووە، کە ڕێگری کردووە لە بڵاوبوونەوەی کاربۆن بە ڕێژەی 100 ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا.

وزەی نوێ یان نوێبوونەوە کە بە "وزەی خاوێن" بەناوبانگە، لە ڕێی پشتبەستن بە وزەی خۆر و هەوا و ئاوەوە، وزەی کارەبا بەرهەمدەهێنرێت، ئەوەش بۆ ئەوەی کەمتر پشت بە گازی سروشی و نەوت و گازوایڵ ببەسترێت، کە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە.