گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە فەرمی کاتی دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانی دیاری کرا

2020.05.23 - 16:37
بە فەرمی کاتی دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانی دیاری کرا

ناس کورد-

بە شێوەیەکی فەرمی بڕیار درا لە 8ی مانگی داهاتوودا یارییەکانی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا دەستپێبکەنەوە.

 

ئەمڕۆ شەممە، 23ی ئایاری 2020، پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، چالاکییەکانی تۆپی پێ لە 8ی مانگی داهاتوو دەتوانن دەست پێبکەنەوە و یارییەکان ئەنجامبدرێن و یەکێتی تۆپی پێیان لەوە ئاگادار کردووەتەوە.

 

وتیشی، یارییەکان بە بێ هاندەر و لە ژێر سەرپەرشتی ئەنجومەنی باڵای وەرزش بەڕێوەدەچن.

 

بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا یارییەکانی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا لە مانگی ئازاری ڕابردووەوە ڕاگیراوە، لە هەفتەی ڕابردووشەوە لەدوای کەمبوونەوەی مەترسییەکان یانەکان دەستیان بە راهێنان کردەوە.

 

چاوەڕوان دەکرێت یارییەکانی خولەکە بە گڕوتینێکی زۆرەوە دەستپێبکەنەوە، بەوپێیەی ڕکابەرییەکانی خولەکە ئەمساڵ لەنێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید زۆر بەهێزە و یانە کەتەلۆنییەکە بە 58 خاڵ یەکەم ڕیزبەندییەکەی گرتووە و و یانە مەدریدییەکەش بە 56 خاڵ لە پلەى دوەمدایە.