گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا داوا لە کازمی دەکات دەست بکات ’’بە چاکسازی ڕاستەقینە’’

2020.05.23 - 14:24
ئەمریکا داوا لە کازمی دەکات دەست بکات ’’بە چاکسازی ڕاستەقینە’’

ناس کورد-

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد دەست بکات بە چاکسازی ڕاستەقینە.

 

وەزارەتی دەرەوەى ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی قەیرانی دارایی لە عێراق و گفتوگۆی ستراتیژییان کردووە لە نێوان هەردوو وڵات.

 

دەشڵێت، "پۆمپیۆ هانی کازمی داوە چاودێری چاکسازی ڕاستەقینە بکات لە ڕێگەى کارکردنی لەگەڵ دەمەزراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ هاوکاریکردنی دارایی عێراق."