لەشارى ساوپاولۆ زیاندمەندترین شارى بەرازیل، گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە لە ئاسمانەوە گیراوە دەریدەخات کە گۆڕى زۆرى بەکۆمەڵ هەڵکەندراون، بۆ ناشتنى ئەو کەسانەى بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

1-1346547.jpg

جاییر بولسارنو سەرۆکى بەرازیل، رووبەڕووى رەخنەى فراوان بووەتەوە، بەهۆى کارنەکردن بەشێوەى پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاکە.

 

بڵاوبوونەوەى پەتاکە بەم دواییە بەخێرایی لە بەرازیل بڵاودەبێتەوە، دووشەمەى ڕابردوو ئەو وڵاتە لەرووى زۆرى ژمارەى توشبووانەوە بەریتانى تێپەڕاند و بووە سێیەم گەورەترین وڵات، لە ئێستاشدا روسیاى تیپەڕاندووە بەرەو ریزبەندى دووەم هەڵکشاوە.

 

بەڵام هێشتا دوورە لەوەى ببێتە یەکەم وڵات و ئەمریکا تێبپەرێنێت کە لەسەرەوەى ریزبەندییەکە، چونکە ژمارەى توشبووان لە ئەمریکا زیاترە لە 1.5 توشبوو.

 

لەدواى بڵاوبوونەوەى پەتاکەوە، دوو وەزیرى تەندروستى بەرازیل دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، دواى ئەوەى سەرۆکى ئەو وڵاتە فشارى لەسەر دروستکردن بۆ رەواجپێدان بۆ بەکارهێنانى پێشوەختەى دەرمانى چارەسەرى مەلاریا بۆ توشبوانى کۆرۆنا. هەروەها ژمارەیەک شارەزاى دیارى تەندروستى دەستبەرداریی کارەکانیان بوون.