گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامادەسازی بۆ دەستپێكردنی دیالۆگی ستراتیژی دەکەن 

مستەفا کازمى و مایک پۆمپیۆ پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا 

2020.05.22 - 23:38
مستەفا کازمى و مایک پۆمپیۆ پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا 

ناس کورد- 

هەریەكە لە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی چەند پرسێكی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتەوە قسەوباسیان كرد و ئامادەسازییەكانیان بۆ دەستپێكردنی دیالۆگی گرنگ تاوتوێ كرد.

 

لەڕاگەیەنراوێكدا نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق  كە ئەمڕۆ (هەینی، 22ی ئایاری 2020) بڵاوی كردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، سەرۆكوەزیرانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكادا ئەنجامدا و لەو میانەدا باسیان لە دۆسییەكانی هاریكاری ئابوری و سیاسی و ئەمنی نێوان هەردوو وڵات كرد.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەتەوەرێكی تری گفتوگۆكەیاندا كازمی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكادا، باسی لە قەیرانە ئابورییە جیهانیەكان و كاریگەری دابەزینی نرخی نەوت كردووە كە ڕەنگدانەوەی لەسەر ئابوری عێراق بەجیهێشتووە و باس لەچارەسەركردنی شوینكەوتەی ئەو قەیرانانەش كراوە و هەردوولاش ئامادەی وڵاتەكەیان بۆ دەستپێكردنی دیالۆگێكی ستراتیژی دەربڕیوە.