گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى ڕێکخراوى فەلەکناسى رونکردنەوە لەبارەى ڤیدیۆکەى قەزاى سۆران دەدات (مانگ بینراوە؟)

2020.05.22 - 23:12
سەرۆکى ڕێکخراوى فەلەکناسى رونکردنەوە لەبارەى ڤیدیۆکەى قەزاى سۆران دەدات (مانگ بینراوە؟)

ناس کورد-

سەرۆكى رێكخراوى فەلەكناسى كوردستان رونکردنەوەیەکى لەبارەى ئەو گرتە ڤیدۆیەیە بڵاوکردەوە کە لەلایەن هاووڵاتییەکى قەزاى سۆرانەوە بڵاوکراوەتەوە و تیایدا بانگەشەى بینینى مانگ دەکات لەسنورى قەزاى سۆران.

لە رونکردنەوەیەکى ڤیدیۆیدا کە لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردۆتەوە، ئەژى چەتۆ حەسەن سەرۆكى رێكخراوى فەلەكناسى كوردستان ئاماژە بەوە دەکات " ئەو گرتە ڤیدیۆیە فەیکە و ئەو هاووڵاتییە مەبەستى بووە خەڵک چەواشە بکات".

 

دەشڵێت " ئەو هاووڵاتییە ناتوانێت خەڵک چەواشە بکات و هەرچەندە خەڵکێکى زۆر وەڵامى چەواشەکارییەکانیان داوەتەوە".

 

ئەژى چەتۆ ئاماژەى بەوە کرد " هیلالى یەک شەوە بەو شێوەیە دەرناکەوێت و ئەو خاوەنى کامێرایەکى پرۆفیشناڵ و باشە و توانیوویەتى زووم بکات لەسەر هەسارەى زوهرە و هەسارەکەى هێناوەتە پیش و ئێستا لەحاڵەتى هیلالدایە و ئەوەى ئەو هاووڵاتییە بڵاوى کردۆتەوە و هەسارەى زوهرەیە و مانگ نییە."