گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد زانیارى لەبارەى دوو توشبووە نوێکەى دهۆک بڵاودەکاتەوە..چییان دەکرد لە بەغدا؟

2020.05.22 - 22:38
ناس کورد زانیارى لەبارەى دوو توشبووە نوێکەى دهۆک بڵاودەکاتەوە..چییان دەکرد لە بەغدا؟

ناس کورد- محەمەد عومەر

بەرپرسى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى دهۆک رایگەیاند "دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن تیمەکانى تەندروستییەوە سەمپڵ لەو دوو هاووڵاتییە وەرگیراو ئەمڕۆ ئەنجامى پشکنینەکەیان دەرچوو کە پۆزەتیف بوو".

حەمزە رەزیکی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەرایەتی گشتی تەندروستى دھۆک بە ناس کوردی راگەیاند "ئەو دوو توشبووە نوێیەى کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە راگەیاندراون ھەردووکیان پاسەوانی سنورن".

 

وتیشى "دوو رۆژ لەمەوبەر لە بەغدا گەڕانەوە و تیمەکانی تەندروستى دھۆک سەمپلیان وەرگرتن بۆ پشکنین و ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچوو و راگەیەندرا".

 

بەوتەى بەرپرسى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى دهۆک لە دوای وەرگرتنی سەمپڵ لەو دوو هاووڵاتییە کەرەنتینە نەکراوون و گەڕاونەتەوە ماڵى خۆیان.

 

جەختیشى کردەوە "بەدواداچوون دەکەین بۆ ئەو کەسانەی کە لەم ماوەیەدا بەرکەوتنیان ھەبووە لەگەڵ ھەردوو توشبووەکەی ئەمڕۆ و سەرجەمیان کەرەنتینە دەکرێن".