گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوا لە حکومەتى عێراق دەکرێت پڕۆژە بودجەى 2021 ئامادەبکات 

2020.05.22 - 22:13
داوا لە حکومەتى عێراق دەکرێت پڕۆژە بودجەى 2021 ئامادەبکات 

ناس کورد- 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەبێت لەمانگی تەموزدا حكومەت ڕەشنوسی پڕۆژە بودجەی ساڵی داهاتوو ئامادە بكات و بودجەی ئەمساڵیش بەخێرایی تێپەڕێت، كورتهێنان لەبودجەی ئەمساڵیشدا ڕەتدەكاتەوە.

حەنین قەدۆ، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بەمیدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، دەبێت لەمانگی تەموزی داهاتودا حكومەت كار بۆ ئامادەكردنی بودجەی ساڵی 2021 بكات و بەپەلەش بودجەی ساڵی 2020 یەكلایی بكاتەوە.

 

قەدۆ، هەڵسەنگاندنە ژمارەییەكان لەبارەی كورتهێنانی بودجەی ئەمساڵیشی ڕەتكردەوەتەوە.

 

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی باسی لەوەش كرد، كورتهێنانی بودجەی ئەمساڵ هێشتا نەزانراوە و ناتوانرێت لەدۆخی قەیرانی دابەزینی نرخی نەوتدا پێشبینی لەسەر بكرێت، بەڵكو پێویستی بەتاوتوێكردنی نوێى حكومەت هەیە بۆ ئەوەی بەپەلە تەواوی بكات و پێشكەشی پەرلەمانی بكاتەوە.



قەدۆ دەشڵێت، گەرچی قەبارەی كورتهێنانی بودجەكە نازانرێت بەڵام لەكاتی تەواو كردنی پڕۆژە بودجەكە و ناردنی بۆ پەرلەمان ئەوا دەنگ لەسەر بودجەیەكی سكهەڵگوشاو كە خەرجیەكانی تێدا كەمدەكرێتەوە دەدرێت.

 

ساڵانە پیش مانگی ئۆكتۆبەر ڕەشنوسی پڕۆژە بودجە لەلایەن حكومەتەوە دیاری دەكرێت، لەساڵانی ڕابرودا حكومەتی عێراق گرفتی لەئامادەكردنی ڕەشنوسی بودجەكە ڕوبەڕوو نەبووەتەوە بەڵام ئەمساڵ بەهۆی قەیرانی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە فیدراڵ بڕیاری هەمواركردنەوەی ڕەشنوسەكەیداوە.

 

بەپێچەوانەی حكومەتی هەرێمەوە، نزیكەی 6 ساڵە ڕەشنوسی پڕۆژە بودجەی ئامادە نەكردووە و بۆ ئەوەی لەپەرلەمانەوە دەنگی لەسەر بدرێت، ئەوەش هەر ساڵەو بەپاساوی جیاجیاوە ئەو كارە پشتگوێ دەخات.