گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانى؛ حەوت توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکران

2020.05.22 - 21:29
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانى؛ حەوت توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکران

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا تۆمارکردنى حەوت توشبوى کۆرۆناى لە شارى سلێمانى راگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".

 

لەبارەى توشبووە نوێیەکانى سلێمانى لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى رونکراوەتەوە، سێ ئافرەتی تەمەن 57 و 30 و 25 ساڵ و چوار منداڵی تەمەن 12 و 4 و 3 و 2 ساڵان، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتووی شاری سلێمانین.