ناس کورد-
دیوانى وەقفى سوننى لە عێراق و وەزارەتى ئەوقافى هەرێمى کوردستان رایانگەیاند "رۆژى یەکشەممە یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزانە".
لیژنەکانى بینینى مانگ لە عێراق و هەرێمى کوردستان ئاماژەیان بەوە کرد لیژنەکانیان نەیانتوانیوە مانگ ببینن و بەو هۆیەوە سبەینێ (شەممە) تەواوکارى مانگى ڕەمەزان دەبێت.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکانى لیژنەکانى بینینى مانگ لە عێراق و هەرێمى کوردستان ڕۆژى (یەکشەممە) یەکەم رۆژى جەژنى ڕەمەزان دەبێت.
هاوکات هەریەک لە وڵاتانى سعودیە و ئیمارات رایانگەیاند سبەینێ (شەممە) تەواوکارى مانگى ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژى یەکشەممە یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان دەبێت.