ناس کورد-
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "لێکەوتەکانى کۆرۆنا و دابەزینى نرخى نەوت کاریگەرى زۆرى لەسەر هەرێمى کوردستان هەبووە ".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە میانەى پێشکەشکردنى وتارێکدا ئاماژەى بەوە کرد " ئامادەیمان دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لەگەڵ بەغدا".
وتیشى "لەکابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمدا هەشت مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم دراوە و تەنها مووچەیەکى فەرمانبەران نەدراوە".
سەرۆکوەزیرانى هەرێمى لەبەشێکى ترى وتارەکەیدا ئاماژەى بەوە کرد سورن لەسەر جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى و رونیکردەوە کە هەندێک کەس لەبەرژەوەندییان نییە یاساى چاکسازى جێبەجێ بکرێت.
وتیشى "خەڵکى کوردستان لەگەڵ جێبەجێکردنى یاساى چاکسازین و منیش لەبەرەى هاووڵاتیان دەمێنمەوە".
جەختیشى کردەوە لەوەى کە دەبێت چاکسازى هەموو لایەک لەهەر ئاستێک بێت بگرێتەوە و نابێت کەس رێگرى لە پڕۆسەى چاکسازى بکات .