ناس کورد-
وڵاتى سعودیە رایگەیاند نەتوانراوە مانگ ببینرێت و بەو هۆیەوە سبەینێ (شەممە) دەبێتە تەواوکارى مانگى ڕەمەزان و ڕۆژى (یەکشەممە) دەبێتە یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسە رەسمییەکانى وڵاتى سعودیە بڵاویان کردەوە، لیژنەى بینینى مانگ لەو وڵاتە نەیانتوانیوە مانگ ببینن و بەو هۆیەوە سبەینێ (شەممە) دەبێتە تەواوکارى مانگى ڕەمەزان و دوو سبەى (یەکشەممە) دەبێتە یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان.
هاوکات لە وڵاتى ئیماراتیش لیژنەى بینینى مانگ نەیتوانى مانگ ببینێت و بەهەمان شێوە وەک سعودیە ڕۆژى یەکشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزان لەو وڵاتە.