گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواى وەرگرتنەوەى قەرزەکان لە حکومەتى هەرێم دەکرێت

بەهۆى ناردنى پارە بۆ هەرێمى کوردستان رەخنە لە کازمى دەگیرێت 

2020.05.22 - 18:37
بەهۆى ناردنى پارە بۆ هەرێمى کوردستان رەخنە لە کازمى دەگیرێت 

ناس کورد- 

وەزیرێكی پێشوتری عێراق سەرسوڕمانی خۆی لەناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم دەردەبڕێت و دەڵێت، تەنها ڕێگا بۆ ڕەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبەردەوامی وەرگرتنەوەی قەرزەكانە لەحكومەتی هەرێم.

 

جاسم محەمەد جەعفەر، وەزیری پێشوتری وەرزش و ولاوانی عێراق، سەرسوڕمانی خۆی لەوە دەربڕیوە كە مستەفا كازمی 400 ملیار دینار ڕەوانەی كوردستان دەكات لەكاتێكدا پارەی پێویست بۆ موچەی خانەنشینانی عێراق و فەرمانبەران نیە و ئەوەشی ڕاگەیاندوو، هەرێمیش تا ئیستا ڕۆژانە زیاتر لە 600 بەرمیل ڕۆژانە هەناردە دەكات و دەستی گرتووە بەسەر نەوتی كەركوكدا بێ ئەوەی دینارێكیش بداتە حكومەتی فیدراڵ.

 

جەعفەر وتوشیەتی، سەیرە حكومەت 400 ملیار دینار ڕەوانە دەكات و حكومەتی كازمیش دەڵێت ناتوانێت موچەی فەرمانبەرانی بەغدا بدات.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 600 بەرمیل نەوت هەناردە دەكات و داواش لەحكومەتی فیدراڵ دەكات 570 ملیار دیناری بداتێ بۆ موچەخۆرانی هەرێم بێ ئەوەی یەك دینار پارەی ئەو نەوتە ڕادەستی فیدراڵ بكات هەر بۆ دەرخستنی نیەتباشی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا.



وەزیرەكەی پێشوتری عێراق باسی لەوەش كردووە، حزبە كوردیەكان دەستیانگرتووە بەسەر هەناردەكردنی نەوتی كەركوكدا بەتەواوەتی و 45 هەزار بەرمیل لەچوارچێوەی 600 هەزار بەرمیلەكەدا ڕەوانەی توركیا دەكات.

 

بەپێی وتەی جەعفەر، تەنها چارەسەر پابەندكردنی هەرێمە بەدانەوەی ئەو قەرزانەی كە لەسەریەتی بەمەبەستی دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبەردەوامی بەتایبەتی لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لەعێراقدا و گرفتی نەدانی موچەی فەرمانبەران.