ناس کورد-
سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند "باشترین کار لەم جەژنە ساردوسڕەى خۆپارێزییە ڕاگرتنى ئەو هەڵمەتە میدیایە خراپەیە لە دژى یەکتر".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد خۆشناو، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەرلەمانى کوردستان لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نووسیویەتى "له‌ڕابردوو هه‌موو ڕێگاکان تاقیکرانه‌وه، چ ڕێگه له ڕێگه‌ی برایه‌تی و ئارامی و تێگه‌یشتن، دروستر و پێشوازی کراوتر نیه لای خه‌ڵکی کوردستان".
خۆشناو ئاماژە بەوە دەکات کە هەرێمى کوردستان لەلایەک کێشەیەکى جیهانى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەرۆکى گرتووە و له‌لاکه‌یتر وه‌ک هه‌ر وڵاتێکیتری نه‌وت سه‌رچاوه داهات دابه‌زینی نرخی نه‌وت کاریگه‌ری له‌سه‌ر دارایی کردووین، له‌و لاشه‌وه ئه‌و "غه‌در"هی به‌غدا له هه‌رێمی کوردستانی ده‌کات، کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ژیان و بازاڕ‌و که‌سابه‌تی خه‌ڵکی کوردستان کردوه.
سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى جەخت دەکاتەوە "ئێمه یه‌ک قه‌یرانمان نیه، به‌ڵکو له‌نێو چه‌ند قهیرانێکین، هیچ یه‌کێک له‌و قه‌یرانانه، نهخوڵقانی و نه‌چاره‌سه‌ریشی به‌ده‌ست ئێمه نیه‌و هه‌موو له‌سه‌رووی ئیڕاده‌ی ئێمەیه".
بەوتەى ئومێد خۆشناو سه‌رباری هه‌موو ئه‌و گرفتانه، خۆمان هاتووین گرفتێکیتریشمان سهربارکردووه، ئه‌ویش هه‌ڵمه‌تێکی ڕاگه‌یاندنی یه‌کتر شکاندن و ناشرینکردنی یه‌کتره و ئاماژە بەوە دەکات "ئه‌وه‌ش له‌هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی هه‌نه کاریگه‌ری زێتری کردۆته‌وه سه‌ر باری ده‌روونی خه‌ڵک".
پێشنیارى ئەوەش دەکات لەگەڵ هاتنى جەژنى ڕەمەزاندا ئەو هەڵمەتە میدیاییە رابگیرێت و دەڵێت "هه‌ڵبه‌ت باشترین کار له‌و جه‌ژنه سارد‌و سڕه‌ی خۆپارێزیه‌وه و به‌ڕچاوکردنی ئارامی ده‌روونی هاوڵاتیان و ڕێزگرتن له خواستی جه‌ماوه‌رو په‌ند وه‌رگرتن له ڕابردوو، ڕاگرتنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته میدیایه خراپه‌یه له‌دژی یه‌کتر".
بەبڕواى ئومێد خۆشناو یه‌کگرتووی و یه‌کڕیزی و ته‌بایی و برایه‌تی، ئایندهی دیاره‌و نا ته‌بایی و کێشه دروستکردن و په‌لاماری یه‌کتر ئایندهی نادیاره‌و چوونه نێو تونێڵێکی تاریکه‌و "ئهوسهرت لێدیارنیه چ ده‌گوزه‌رێ".