گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سبەینێ دەکرێتە جەژن؟

ناوەندی فەلەكناسی ئیمارات یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزانى دیارى کرد

2020.05.22 - 16:57
ناوەندی فەلەكناسی ئیمارات یەکەم ڕۆژى جەژنى ڕەمەزانى دیارى کرد

ناس کورد- 

وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئامادەکارى بۆ بینینى مانگ دەکەن لەمشەودا تاوەکو لەو ڕێگەیەوە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، دیارى بکەن و بەپێی ناوەندی فەلەكناسی ئیماراتیش بەچەند پاساوێك ڕۆژی (یەكشەممە، 24ی ئایارى 2020) دەبێتە یەکەم ڕۆژى جەژن. 

 

هاوکات دادگای باڵای سعودیەش لەڕاگەیەنراوێكیدا داوا لە هاووڵاتیانى ئەو وڵاتە دەكات ئەمشەو بەدواى بینینی مانگدا بگەڕێن کە دەكاتە 29ی ڕەمەزانی ئەمساڵ. 

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، تكا لەوانە دەكەن ئەوانەی كە بەتەنها بەچاو دەیبینن یاخود بەهۆی دووربینەوە نزیكترین دادگای لێ ئاگادار بكەنەوە و وتەی خۆیان لەو بارەوە تۆمار بكەن، یاخود پەیوەندی بكەن بەنزیكترین ناوەندی هاریكاری بۆ گەیشتنە نزیكترین دادگای ناوچەكەیان.

 

لەكاتی بینینی مانگدا لەشەوی هەینی، ئەوا ڕۆژی شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان كە ئەمەش بەلای ناوەندی فەلەكناسیی ئیماراتەوە دوورە.

 

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی ئەو ناوەندەی ئیمارات، بینینی مانگ لەشەوی هەینی ئاستەمە لەوڵاتانی ئیسلامی بەهۆی ئەوەی لەپێش خۆرەوە مانگ ئاوا دەبێت، هەروەها بەهۆی ئەوەی لەدوای ئاوابوونی خۆرەوە مانگیش نیوە دەبێت بۆیە پێویستە 30 ڕۆژەی ڕەمەزان پڕ بكرێتەوە و ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 24 ئەم مانگە بكرێتە جەژن.



ناوەندەکە باسی لەوەش كردووە، بینینی مانگ رۆژی شەممە لەخۆرهەڵاتی جیهانی ئیسلامی دەكرێت لەڕێگەی ئامێری تەلەسكۆبەوە بێت، ئەوەش لەكاتێكدا گەر بینینی مانگ تەنها بەچاو ئاستەم بوو لەوڵاتانی ئیسلامی و ئەفریقیا و باشووری ئەوروپا و كەنەدا، بینینی مانگیش لەڕۆژی شەممە ئەگەرێكە بەچاو بەئاسانی لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئەمریكای ناوەند و باكوری ئەمریكا ببینرێت.

 

ناوەندی فەلەكناسی ئیمارات دەشڵێت، دەبێت پێشبینی ئەوەش بكرێت ڕۆژی جەژن لەزۆربەی وڵاتان ڕۆژی یەكشەممە 24ى ئایار دەبێت.