گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەندراوى وەزارەتى کشتوکاڵ لەبارەى کردنەوەى عەلوەکان لە ڕۆژانى جەژندا

2020.05.22 - 16:29
راگەیەندراوى وەزارەتى کشتوکاڵ لەبارەى کردنەوەى عەلوەکان لە ڕۆژانى جەژندا

ناس کورد-

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى کردنەوەى عەلوەکان لە ڕۆژانى جەژنى ڕەمەزاندا بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى کشتوکاڵدا ئاماژە بەوە کراوە "بە لەبەرچاو گرتنی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، دوای گفتوگۆكردنی بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوخۆ تایبەت بە كردنەوەی دەرگای عەلوەكان(گۆڕەپانی سەوزەو میوە) لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "تەنها رۆژی یەكەمی جەژن دەرگای عەلوەكان داخراو دەبێت، بە پێچەوانەوە رۆژی دووەم و سێیەمی جەژن سەرجەم عەلوەكان كراوە دەبن".