گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەخۆشخانەی شۆڕش دەکرێتەوە

2020.05.22 - 14:49
نەخۆشخانەی شۆڕش دەکرێتەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش ڕایگەیاند، لە سبەینێوە نەخۆشخانەکەیان بەڕووی هاووڵاتیاندا دەکرێتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشخانەکە پاکژ کراوەتەوە و دڵنیابوون لە نەبوونی هیچ گرفتێک.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا د.چالاک قادر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شۆڕش ڕایگەیاند: " ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە بریاریاماندا بەکردنەوەی نەخۆشخانەی شۆڕش و بەشەکانی فریاکەوتن و نەشتەرگەری لە سبەینێ شەممە رێکەوتی 23ی ئایاری بەڕوی هاوڵاتیاندا کراوە دەبێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: " بڕیارەکەمان لەپاش پاکردنەوەو ڕشاندنی نەخۆشخانەکە هاتووە و دڵنیابووین لە تەندروستی کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەکە و نەبوونی هیچ گرفتێک".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی و دەزگای تەندروستی پێشمەرگە ئەوەیان ڕاگەیاند کە سێ کارمەندی نەخۆشخانەی شۆڕش توشی کۆرۆنا بوون، هەربۆیە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ نەخۆشخانەکە داخرا و پشکنین بۆ سەرجەم ئەو کەسانە کرا کە لە نەخۆشخانەکەدا بوون.