گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو توێژینەوەی ئەمریکی لەسەر ژمارەیەک مەیمون ئەنجامی دڵخۆشکەری سەبارەت بە کۆرۆنا هەبووە

2020.05.22 - 11:39
دوو توێژینەوەی ئەمریکی لەسەر ژمارەیەک مەیمون ئەنجامی دڵخۆشکەری سەبارەت بە کۆرۆنا هەبووە

ناس کورد-

دوو توێژینەوەی زانستی ئەمریکی لەسەر ژمارەیەک مەیمون ئەنجامی ئەرێنی دڵخۆشکەریان هەبووە و ئەوەیان دەرخستووە، توشبووانی کۆرۆنا پاش چاکبوونەوەیان ئەگەری هەیە بەرگری سروشتی دژ بە نەخۆشییەکە پەیدا بکەن پلازمای خوێنیشیان وەک ڤاکسینێک بەکاربهێندرێت بۆ کەسانی دیکە.

 

ماڵپەڕی"ئیندپێندنت" ئەمریکی، بڵاویکردوە لە ئاکامی دوو توێژینەوەی زانستی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی دەرکەوتووە: "توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پاش چاکبوونەوەیان ئەگەری هەیە بەرگری سروشتی دژ بە نەخۆشییەکە پەیدا بکەن و جارێکی دیکەی توشی پەتاکە نەبنەوە".

 

بەگوێرەی ماڵپەڕە ئەمریکییەکە، زانایانی زانکۆی هارڤارد، لە توێژینەوەی یەکەمدا تاقیکردنەوەی تەختییان لەسەر نۆ مەیمونی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا  کردووە، پاش چاکبوونەوەی مەیمونەکان لە پەتاکە، جارێکی دیکە ئاژەڵەکانیان توشی ڤایرۆسەکە کردوەتەوە، بەڵام بۆ جاری دووەم دەرکەوتووە مەیمونەکان هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرنەکەوتووە و تەندروستیان باش بووە". 

 

دان پارۆش، توێژەر لە ناوەندی هارڤارد بۆ توێژینەوەی ڤایرۆسەکان و دۆزینەوەی ڤاکسینەکان، لەوبارەیەوە بە ماڵپەرە ئەمریکییەکەی وتووە: "وادەردەکەوێت مەیمونەکان بەرگرییەکی سروشتیان دژ بە ڤایرۆسەکە پەیدا کردووە، ئەوەش بەڕاستی هەواڵێکی دڵخۆشکەرە".

 

ماڵپەڕە ئەمریکییەکە ئاماژەی بە توێژینەوەی دووەمی زانکۆی هارڤارد کردووە کە دکتۆر پارۆش و هاوڕێیەکانی ئەنجامیانداوە و  بۆ جاری دووەم تاقیکردنەوەکەیان لەسەر 25 مەیمونی دیکە ئەنجامداوە. 

 

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو 25 مەیمونە  شەش جۆر ڤاکسینی دروستکراو لە تەنە دژەکانی ناو خوێنی مەیمۆنەکانی پێشویان پێدراوە و توشی ڤایرۆسەکەش کراون، بەڵام  لەئاکامدا دەرکەوتووە  ڤایرۆسەکە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر تەندروستیان دروست نەکردوە و بەراورد  بە 10 مەیمونەکەی دیکە کە توشی ڤایرۆسەکە بوون و ڤاکسینەکەیان پێ نەدراوە.  

 

هەرچەند ئەو توێژینەوانەی کە لە سەر ئاژەڵ ئەنجامدراوە  تائێستا ئەوەی نەسەلماندووە ئایا مرۆڤیش هاوشێوەی ئاژەڵەکان سیستمی بەرگری لەشیان بەرگرییەکی سروشتی دژ بە ڤایرۆسەکە دروست دەکات یان نا؟، بەڵام زانایان پێیانوایە، ئەوان لە ئێستادا تاڕادەیەکی زۆر لەو ئەنجامە  نزیکبوونەتەوە  وبمرۆڤیش ئەگەری هەیەبهاوشێوەی ئاژەڵەکان پاش چاکبوونەوەیان لە پەتاکە بەرگری سروشتی دژ بەو ڤایرۆسە کوشندەیە پەیدا بکەن.