گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا: ئێران بەناچاری لە سوریا دەکشێتەوە

2020.05.22 - 11:26
ئەمریکا: ئێران بەناچاری لە سوریا دەکشێتەوە

ناس کورد-

برایان هۆک، نێردەی تایبەتی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به‌ كاروباری كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئێران لە سوریا دەکشێتەوە و دەشڵێت، کۆرۆنا ئێرانی وێران کردووە.

 

هۆک لە چاوپێکەوتنێکدا بە گۆڤاری "فۆرین پۆڵیسی"ی ڕاگەیاند: "ئیداره‌ی تره‌مپ پێیوایە، بەهۆی کۆمەڵیک هۆکارەوە ئێران له‌ سووریا دەکشیتەوە و ئەو وڵاتە جێدەهێڵێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد: "کۆرۆنا ئێرانی وێران کردووە و هەروەها هێزەکانیان لە سوریا چەندین کێشەی تەکنیکییان هەیە، ئەوانە هۆکارن بۆ کشانەوەی ئێران لەو سوریا".

 

ناکۆکی و گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران لەسەردەمی کۆرۆناشدا بەردەوامە و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەک چڕ لەئێستادا ئێران بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکا ئامادە نییە سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵبگرێت و ئەوەش هێندەیتر ئێرانی توشی گرفت کردووە.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، ئەمریکا ژمارەیەک سزای دیکەی بەسەر کۆمەڵیک لە کەسایەتی و لایەنی ئێرانیدا سەپاند و ئێرانیش سزاکان بە پێشێلکاری ناودەبات و داوای لە كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد چاو له‌و سزایانه‌ نه‌پۆشێت