گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپای نیشتیمانیی لیبیا دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیای خستەخوارەوە

2020.05.22 - 11:06
سوپای نیشتیمانیی لیبیا دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیای خستەخوارەوە

ناس کورد-

سوپای نیشتیمانیی لیبیا، ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا دوو فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوانی تورکیایان لە ئاسمانی وڵاتەکەیان خستوەتە خوارەوە.

 

بەگوێرەی میدیا عەرەبییەکان، پاش هێرشکردنەسەر چەند پێگەیەکی سەربازی سوپاکەیان لەنزیک تەرابلوس، سوپای نیشتیمانیی لیبیا کە خەلیفە حەفتەر فەرماندەیی دەکات لە ڕاگەیاندراوێکدا خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی جەنگی بێفرۆکەوانی تورکیایان لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ئاسمانی وڵاتەکەیان ڕاگەیاند.

 

بەگوێرەی میدیا عەربییەکان، سوپای نیشتیمانی لیبیا ئاشکرای کردوە، یەکێک لە فرۆکە تورکییەکان ویستویەتی ناوچەی "تەرهونە" کە 88 کیلۆمەتر لە شاری تەرابلوسەوە دوورە  بکاتە ئامانج و بۆ ئەو مەبەستەش هێزەکانیان تەقەیان لێکردوە و خستویانەتە خوارەوە.

 

 لە ئێستادا شاری تەرهونە لەژێر بۆردومانی توندی هێزەکانی حکومەتی سەراجدایە، ئەوەش بە مەبەستی ڕێگریکردن لەگواستنەوەی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ سوپای نیشتیمانیی لیبیا کە خەلیفە حەفتەر سەرکرادیەتی دەکات.

 

هاوکات، سەرلە ئێوارەی دوێنێ سوپای نیشتیمانی لیبیا خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی تورکیای لە ئاسمانی ناوچە دوورەدەستەکانی تەرابلوس ڕاگەیاند، ئەوەش خستنە خوارەوەی دووەم فڕۆکە بوو لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا.

 

سوپای نیشتیمانی لیبیا بە سەرکردایەتی حەفتەر، تورکیا تۆمەتباردەکات بەهاوکاریکردنی حکومەتەکەی سەراج و ناردنی میلیشا توندڕەوەکانی سوریا بۆ شەڕکردن لەو وڵاتە، لە ئێستاشدا مەرجی ڕاگرتنی شەڕی بەستۆتەوە بەچونە دەرەوەی ئەو هێزانەی کە تورکیا بۆ پاڵپشتی حکومەتەکەی سەراج  ڕەوانەی لیبیای کردون.