گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی کۆرۆناوە ترەمپ ئاڵای ئەمریکا دەهێنێتە خوارەوە

2020.05.22 - 09:54
بەهۆی کۆرۆناوە ترەمپ ئاڵای ئەمریکا دەهێنێتە خوارەوە

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا ئاڵای ئەمریکا بهێنێتە خۆارەوە.

 

ئاژانسی فرانس پرێس، بە پشتبەستن بە توێتێکی دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە: "ترەمپ دەیەوێت لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا وەک ڕێزگرتنێک لە قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاڵای ئەمریکا لەسەر دامودەزگاکانی ئەو وڵاتەدا بۆ ماوەیەک بهێنێتەخوارەوە". 

 

بە گوێرەی فرانس پرێس، ترامپ لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: "ئاڵای ئەمریکا لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا شۆڕدەکەمەوە خوارەوە، ئەوەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ گیانی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان سپاردووە".

 

فرانس پرێس ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارەکەی ترەمپ دوای ئەوە هاتووە  کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە ئەمریکا گیانیانلەدەستداوە 93 هەزار کەسی تێپەڕاندوە.

 

بڕیارەکەی ترەمپ لە کاتێکدایە، ناوبراو لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن ئەمریکییەکانەوە دوچاری ڕەخنەیەکی زۆر بووەوە و بەوە تۆمەتباری دەکەن  سەرباری ئەوەی  بە مەترسییەکانی نەخۆشییەکەی زانیوە، بەڵام درەنگ فەرمانی مامەڵەکردنی وڵاتەکەی لەگەڵ پەتاکەدا دەرکردووە.

 

لە ئێستادا ئەمریکا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین ژمارەی توشبوون ومردنی بە پەتای کۆرۆنای تۆمارکردوە، بەجۆرێک ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە ملیۆنێک و 500 هەزار کەسی تێپەڕاندوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی کە بە ڤایرۆسەکە مردون 93 هەزار کەسی تێپەڕاندوە.