گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دارایی لەسەر ناردنی 400 ملیارەکەی بەغدا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

2020.05.21 - 23:11
وەزارەتی دارایی لەسەر ناردنی 400 ملیارەکەی بەغدا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

ناس کورد- 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕونكردنەوەيەكدا دەڵێت،  تا ئێستا ئەو بڕە پارەیەى سەرۆك وەزيرانى عێراق بڕيارى لەسەر ناردنى داوە كە 400 مليار دينارە وەك موچەى فەرمانبەرانى هەرێم، نەگەیشتووە.

 

 

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕونكردنەوەيەكدا ڕایگەیاند: " سەرەڕای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لە سەر ناردنی بڕی 400 ملیار دینار وەک بەشێک لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بڕیار بوو بەر لە جەژن بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بەڵام بۆ ئاگاداری هەموو لایەک تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە".

 

ئاماژە بەوەشدراوە: "بەڵام وێڕای سەختی باری دارایی و کەمبوونی داهاتی هەرێم بە رێژەیەکی زۆر، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو داهاتەی لە بەردەستە لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و قەرزکردنەوە، مووچەی سەرجەم موچەخۆرانمان بەر لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان دابەشکرد".

 

ئەمەش دواى ئەوەدێت، لە چەند ڕۆژى ڕابردودا دەنگۆى ئەوە بڵاوكرايەوە كە مستەفا كازمى سەرۆك وەزيرانى عێراق ڕەزامەندى دەربڕيوە لەسەر ناردنى بڕى 400 مليار دينار وەك موچەى فەمانبەرانى هەرێمى كوردستان.