گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەدوای سلێمانیدا پێنج حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێریش راگەیاندرا

2020.05.21 - 22:12
App store icon Play store icon Play store icon
بەدوای سلێمانیدا پێنج حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێریش راگەیاندرا

ناس کورد-

لەدوای ڕاگەیاندنی پێنج حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی لە شاری هەولێریش ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران".

 

ئاماژە بەوەشکراوە: "توشبووەکان پێکهاتوون لە پیاوێکێ تەمەن ٨٥ ساڵ و دوو کوڕی گەنج تەمەن ١٦ و ١٢ ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن ١٩ ساڵ و کچێکی گەنجی تەمەن ١٣ ساڵ، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی کۆمەڵگەی شاوەیسن لە شاری هەولێر".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمشەو و لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەدا وەزارەتی تەندروستیی تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند.