گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی ژمارەیەک توشبووی دیکەی کۆرۆنای ڕاگەیاند

2020.05.21 - 21:28
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی ژمارەیەک توشبووی دیکەی کۆرۆنای ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارتی تەندروستی هەرێم تۆمارکردنی پێنج توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند کە سەرجەمیان لە شاری سلێمانین و دووانیان سەرچاوەی توشبوونیان نادیارە.

 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "توشبووکان پێکهاتوون لە سێ ئافرەتی تەمەن 69 و 46 و 38 ساڵ و پیاوێكی تەمەن 44 ساڵ و کوڕێکی گەنجی 18".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووت، سێ لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.