گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق زۆرترين توشبوى كۆرۆناى لە ڕۆژێكدا تۆمار كرد

2020.05.21 - 20:34
عێراق زۆرترين توشبوى كۆرۆناى لە ڕۆژێكدا تۆمار كرد

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى و ژينگەى عێراق ئەنجامى 6151 پشكنينى ترى ڕاگەياند و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترين توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆناى تۆمار كرد كە 153 توشبوە.

 

وەزارەتى تەندروستى و ژينگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، 6151 پشكنينى تر بۆ ڤايرۆسى كۆرۆنا لە تاقيگەكانى عێراقدا ئەنجامدراوە، بەوەش كۆى گشتى پشكنينەكان لەسەرتاى بڵاوبونەەى ڤايرۆسەكەوە گەيشتوەتە 169760 پشكنين.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لە پشكنينە نوێكاندا 153 توشبوى نوێ تۆمار كراون كە بەم شێوەيەن:

بەغداد: 113

بەسرە: 15

ديالە: 9

هەلێر: 8
سلێمانى: 3

نەجەف: 3

ميسان: 1

واست: 1

 

ڕونيشكراوەتەوە، هەروەها 45 توشبوش چاكبونەتەوە كە بەم شێوەيەن:

بەغدا: 14

بەسرە: 13

موسەنا: 13

زيقار: 2 

هەولێر: 2

بابل: 1

 

وەوارەتى تەندروستى و ژينگەى عێراق تەئكيديشى كردوەتەوە كە شەش حاڵەتى گيان لەدەستدانيش تۆمار كراون، كە چواريان لە شارى بەغدا و يەكى يەك حاڵەت لە پارێزگاكانى زيقار و موسەنا.

 

بەوپێيەش، ئامارى گشتى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە عێراق گەيشتوەتە 3877 توشبوو، لەو ژمارەيەش 140 يان گيانيان لەدەستداوە و 2483 توشبوو چاكبونەتەوەو و 1254 توشبوەكەى تريش لە نەخۆشخانەكانن بۆ وەرگرتنى چارەسەر.