گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەفەرمی خواردنی گۆشتی ئاژەڵە کێوییەکان لە ووهان قەدەغەکرا

2020.05.21 - 18:53
بەفەرمی خواردنی گۆشتی ئاژەڵە کێوییەکان لە ووهان قەدەغەکرا

ناس کورد-

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهانی چین و دواتر توشکردنی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس لە جیهاندا، بەرپرسانی ئەو شارە بڕیاریاندا، بەشێوەیەکی فەرمی خواردنی ئاژەڵە کێوییەکان قەدەغە بکەن.

 

هەرچەندە تائێستا بەشێوەیەکی زانستی و بە بەڵگەوە نەسەلمێندراوە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نەسەلمێندراوە، بەڵام هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، بەشێک لە زانایان دەڵێن، سەرەتا لە بازاڕی ئاژەڵە کێوییەکانەوە لەشاری ووهان بڵاوبووەتەوە.

 

لەدوای ئەو دەنگۆیانە، ڕەخنەیەکی زۆر لە شاری ووهان و دانیشتوانەکەشی گیرا، ئەوەش بەهۆی خواردنی جۆرەها ئاژەڵی وەک، سەگ، پشیلە، مار، شەمشەمەکوێرە و چەندین ئاژەڵی دیکە.

 

بەگوێرەی ئاژانسی "سی بی ئێس نیوز" هەر بەوبۆنەیەوە، بەرپرسانی شارەکە، بە فەرمی بریاریاندا خواردنی ئەو ئاژەڵانە قەدەغە بکەن و ڕێگەنەدەن چیتر کڕین و فرۆشتنی پێوە بکرێت و بخورێن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرپرسانی ووهان بڕیاریانداوە، قەرەبووی جوتیاران و  ئەو کەسانە بکەنەوە کە ئەو ئاژەڵانە دەفرۆشن، بۆ ئەوەی ئیتر واز لەو کارە بێنن و بیر لە چالاکی و کاری دیکە بکەنەوە.

 

بڕیارەکەی بەرپرسانی شای ووهانی چین لەکاتێکدایە، تائێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس توشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 320 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

گۆشتی سەگ و پشیلە و مار و جۆرەها ئاژەڵی کێوی دیکە، خواردنی دڵخوازی دانیشتووانی شاری ووهانی چینن و لەماوەی ڕابردوودا کاتێک گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی چینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لە قەدەغەکردنی خواردنی گۆشتی ئەو ئاژەڵانە کردبوو، کەسێک لە وەڵامدا بۆی نوسیبوو: "دەتوانرێت واز لە خواردنی زۆر شت بهێنرێت، بەڵام خواردنی گۆشتی سەگ هەرگیز نا".