گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كازمى: لەسەر زانياريەكانى عەبدولناسر قەرداش پلانێكى داگيركارى داعشمان شكستپێهێنا

2020.05.21 - 18:42
كازمى: لەسەر زانياريەكانى عەبدولناسر قەرداش  پلانێكى داگيركارى داعشمان شكستپێهێنا

 

ناس کورد- 

 

مستەفا كازمى، سەرۆك وەزيرانى عێراق دەڵێت، پلانێكى داگيركارى ترى رێكخراوى داعشیان شكستپێهێنا كە عەبدولناسر قەرداش سەركردە دەستگيركراوەكەى ڕێكخراوى داعش زانياريەكانى ئاشكراكردووە.

 

نوسينگەى كازمى لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە، ناوبراو لەگەڵ پارێزگارەكاندا كۆبوەتەوە و لە كۆبونەوەكەدا وتويەتى، ئێستا كاتى كاركردن و ڕوبەڕوبونەوەى تەحەدا سەختەكانە، نەك قسەكردن، ئەم حكومەتە كاردانەوەى جوڵەى گەلە و ڕوبەڕوى تەحەداى مەترسيدار دەبێتەوە و ئامانجەكانيشى ئاشكرا و دياریكراون.

 

باسى لەوەشكردوە: 'حكومەت چەند ئامانجێكى هەيە لە دياريترينيان ڕزگاركردنى بارودۆخى ئابورييە كە پێشتر قەيرانى لەوشێوەيە ڕوى لە عێراق نەكردوە لەمێژويدا، هەوڵى ئەوە دەدەين چارەسەرى قورس بدۆزينەوە بۆ ئەوەى كاريگەرى لەسەر هاوڵاتيان نەبێت".

 

وتوشيەتى: "هەروەها ڕوبەڕوبونەوەى بارودۆخى ئەمنى كە چالاكى چەكدارانى داعش زياد بوە يەكێكى ترە لە ئامانجەكان، پلانێكى داگيركارى تيرۆرستيمان شكست پێهێنا كە سەركردە دەستگير كراوەكەى داعش (عەبدولناسر قرداش) لەم دواييانەدا زانياريەكانى ئاشكرا كرد".

 

سەرۆك وەزيرانى عێڕاق تەئكيديشى كردوەتەوە، ئامانجى كۆتايى گەيشتنە بە هەڵبژاردنێكى پاك و دادپەروەرانە، ئەوەش سەرەڕاى قەيرانى تەندروستى بەهۆى پەتاى كۆرۆناوە.