گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جگە لە بەدەل بەرواری سەرجەم دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکەی دهۆک ئازادکران

2020.05.21 - 17:20
جگە لە بەدەل بەرواری سەرجەم دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکەی دهۆک ئازادکران

ناس کورد-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جگە لە بەدەل بەرواری، سەرجەم دەستگیرکراوانی خوپێشاندانی ڕوژی شەممەی ماموستایان و فەرمانبەران لە دھۆک ئازاد کران، پارێزەرێکیش دەڵێت، هۆکاری ئازنەکردنی ئەو مامۆستایە سیاسییە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئایاری 2020، رێڤنگ یاسین، ئەندام لە گروپی پارێزەرانی خوبەخش بە ناس کوردی ڕایگەیاند: "ئەمرو لەکۆتا هەشت دەستگیرکراوی خۆپیشاندانەکانی شەممەی ڕابردوو حەوت کەسی دیکەیان ئازادکران".

 

وتیشی، ئەو کەسەشی کە ماوەتەوە و ئازاد نەکراوە، مامۆستا بەدەل بەروارییە کە شەوێک پێش خۆپیشاندانەکان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا.

 

ئەو پارێزەرە خۆبەخشە ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی رێکارەکە یاساییەکان دەبوو  ئەویش ئازاد بکرایە، بەڵام تاکە هۆکاری ئازادنەکردنی ناوبراو، هۆکارێکی سیاسییە نەک یاسایی.

 

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 16ی ئایاری 2020، بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان و خراپی بارودۆخی ژیانیان، بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران لە دهۆک گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا، بەڵام بەپاساوی نەبوونی مۆڵەت لەڕێگەی هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەیان پێکرا و نزیکەی 100 کەسیش دەستگیرکران، جگە لەوەی شەوێک پێش ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە بەدەل بەرواری کە یەکێک بوو لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە دەستگیرکرا.