گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كازمى خەزێنەيەكى نيمچە بەتاڵى بۆ ماوەتەوە.. پارەکانى عێراق بۆ كوێ چوون؟

2020.05.21 - 15:11
كازمى خەزێنەيەكى نيمچە بەتاڵى بۆ ماوەتەوە.. پارەکانى عێراق بۆ كوێ چوون؟

ناس کورد- 

لە وتارێكدا كە ڕەشبينى پێوە ديارە و لە هەمان كاتيشدا واقعيە، مستەفا كازمى سەرۆك وەزيرانى عێراق نيگەرانى خۆى لە قەبارەى ئەو بەرەنگاريانەى ڕوبەڕوى حكومەتەكەى بوەتەوە دەربڕيوە، لەوانەش خەزێنەيەكى نيمچە بەتاڵ كە لە حكومەتى پێشوەوە بۆى ماوەتەوە.

لە وتارەكەدا كازمى ئەوەى پيشانداوە، كە هەستى بەو بەربەستانە كردوە كە ڕوبەڕوى حكومەتەكەى بونەتەوە بەتايبەتى بەهۆى دابەزينى بەرچاوى نرخى نەوتى خاو و كێشە ئابوريەكان كە بڵاوبونەوەى كۆرۆنا لە جيهان و عێراقيشدا دروستى كردوە.

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكارى سەرۆكوەزيران بۆ كاروبارى ئابورى دەڵێت، بە تەواوەتى پشت بە داهاتى نەوت بەستراوە لە بودجەدا كە ئەوەش ئاست و پابەندبونە جێگرەكانى ساڵانە لە زيادبوندان بەبێ ئەوەى حساب بۆ گۆڕانكاريەكان و مەترسيەكانى بازاڕى نەوت و نرخ بكرێت.

 

هۆشداريش دەدات لەوەى كە، پەتاى كۆرۆنا دوريیەكى نەرێنى گەورەى لەسەر گەشەى بەرهەمى ناوخۆيى گشتى بۆ ساڵى 2020 دروست كردوە كە بە ئەستەم دەگاتە 9% ئەوەش مەترسيدارترينە چونكە دەبێتە هۆى زيادبونى كێشەى بێكارى و هەژارى لە هەمان كاتدا.



بودجەيەكى ماندوو 

هەموو ساڵێك عێراق قورساييەكى تر دەخاتە سەر بودجە ئەوەش لەڕێگەى زيادكردنى هەزارەها پلەى وەزيفى بۆ سوپا و ئەوانەى موچەى لە حكومەت وەردەگرن، ئەوانەش ڕۆژانە تەنها چەند كاتژمێرێكى كەم كار دەكەن.

 

بەپێى سەرژمێريەكان كۆى گشتى كاركردنى فەرمانبەرانى عێراق لە ڕۆژێكدا كەمترە لە يەك كاتژمێر، لەكاتێكدا پێويستە 7 بۆ 8 كاتژمێر بێت.

 

ژمارەى فەرمانبەرانى عێراق 4 مليۆن و 500 هەزارى تێپەڕاندوە، ئەوەش ئاستى بودجەى كارپێكردنى دەوڵەتى بەرز كردوە بۆ دوو هێندەى بودجەى وەبەرهێنان ياخود ئەو بودجەيەى تەرخانكراوە بۆ گەشەپێدان و ژێرخان، ئەوەش سەرەڕاى خانەنشينان و ئەوانەى موچەى چاودێرى كۆمەڵايەتى وەردەگرن.

 

مەزهەر محەمەد ساڵح ئەوەشى بە پێگەى "الحرة" وتوە، زيادەڕەوى لە خەرجى كارپێكردن كراوە بەبێ ئەوەى هيچ سەرچاوەيەكى بەرامبەر لە بودجەدا دابنرێت، لەكاتێكدا تا ئەمڕۆش سەرچاوە نانەوتيەكانى داهات وەك باج و رسومات كەمترە لە 10%ى كۆى گشتى داهات لە بودجەدا.

 

ساڵح دەيەوێت سندوقى سەقامگيرى بودجە دروست بكرێت بۆ ئەوەى شانبەشانى بودجە و خەرجيەكان و پابەنديە جێگيرەكان بۆ ساڵى دارايى تەواوەتى بڕوات لەكاتێكدا نرخى نەوت تەواو دابەزيوە.

 

بەڵام كەرتى وەبەرهێنان لە عێراق بەتەواوەتى ڕوخاوە و ڕاوێژكارەكەى سەرۆكوەزيران دەڵێت، عێراق ساڵانە زياتر لە 12 مليار دۆلار وەبەرهێنان لە كەرتى كارەبادا دەكات، بەڵام بەرهەمى وزەى كارەبا 60%ە و داهاتە گەڕاوەكەشى ناگاتە 500 مليۆن دۆلار.

 

لەو بڕوایەشدایە، هيچ جێگەرەوەيەكى تر نييە جگە لە چاكسازيەكى بەهێز كە ئامانجەكەى بەهەدەردان و گەندەڵى و واقعى كێشانى نەخشەى داهاتى ئابورى وڵات و ڕزگاركردنى لە كێشەى داڕمانى ئابورى و دارايى بێت لە هەمان كاتدا.

 

چاكسازى تەنها خەونە

بەڵام كارێكى لەو جۆرە قورسە، بەتايبەتى كە حكومەتەكانى پێشوو كاريان بۆ بنيادنانى وەبەرهێنانێكى بەهێز نەكردوە بەشێوەيەك كە پشتگيرى ئابورى عێراق بكات بۆ چەند ساڵى داهاتوو، ئەوەش بەپێى بۆچونى "مەنار عوبەيدى" شارەزاى بوارى ئابورى عێراقى.

 

عوبەيدى پێى وايە، قسەكردن لەسەر هەر توانايەك بۆ بەرزكردنەوەى داهاتە نانەوتيەكان تەنها خەياڵە و ناتوانرێت لە شەو و ڕۆژێكدا ئەنجام بدرێت، كۆنترۆڵكردنى خاڵە سنوريەكان هەوڵى جدى و كاتى زۆرى دەوێت هەروەها چالاككردنى سيستمى باج پێويستى بە گەشەپێدانى سيستمێكى كارا هەيە، پێشبينى ئەوە ناكەم داهات لەو دوو كەرتەدا زياد بكرێت لەمساڵدا.

 

ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، تاكە هيوا لەبەردەم عێراقدا بەرزبونەوەى نرخى نەوتى خاوە بەشێوەيەك بگاتە سەرو 45 دۆلار بۆ بەرميلێك، بۆ ئەوەى حكومەت بتوانێت بە كەمترين خەرجى بەردەوام بێت.

 

مەزهەر محەمەد ساڵح دەڵێت، كازمى دەستى كردوە بە بەرنامە چاكسازيەكەى بە پشت بەستن بە دوو ڕێچكە، يەكەم دوبارە ديراسەكردنى خەرجيەكان و هەيكەلى خەرجيەكانى حكومەت، دوەميش گەورەكردنى داهاتە تا ئەوەندەى دەتوانرێت و چالاككردنى ڕۆڵى كەرتى تايبەتە لە وەبەرهێنان و بەرهەمهێنان بەبێ كۆت و بەندى بيرۆكراتى كە لە زۆربەى كاتەكاندا گەندەڵ بوە.

 

"مەنار عوبەيدى"  باس لەوەدەكات، پێشبينى داهاتويەكى ڕەشتر دەكات ئەگەر نرخى نەوت بەردەوام بێت لە دابەزين، ياخود ئەگەر بەرز نەبێتەوە بۆ ئاستێكى پارێزراو، پێشى وايە حكومەت دەست بكات بە ڕاگرتنى پارەى لايەنە سەربەخۆكان و پشتگيريەكان بوەستێنێت هەروەها هاندانى زيادەى هەندێك بەڕێوەبەرايەتى كەمبكاتەوە بەتايبەتى وەزارەتەكانى ناوخۆ و بەرگرى چونكە زۆرترين فەرمانبەر هى ئەو دوو وەزارەتەن، بە دڵنياييشەوە حكومەت سەنەدە سياديەكان دەفرۆشێت بە سودێكى زۆر ئەوەش لەپێناو دابينكردنى پارەى نەختينە بۆ موچە.