گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای جەژن متمانەیان پێدەدرێت

پەرلەمانتارێكى عێراق: كاروباری وەزارەتە بەتاڵەكان تەواو بووە

2020.05.21 - 15:01
پەرلەمانتارێكى عێراق: كاروباری وەزارەتە بەتاڵەكان تەواو بووە

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایگەیاند، جگە لەوەزارەتی نەوت تاڕادەیەكی زۆر كاروبارەكانی وەزارەتە بەتاڵەكان تەواو بووە و دوای جەژن لەدانیشتنێكی پەرلەماندا متمانەیان پێدەدرێت.

عەبدولخالیق عەزاوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی شارە ئازادكراوەكان لەعێراق بەمیدیاكانی ڕاگەیاند، زۆربەی وەزیرەكانی كابینەكەی مستەفا كازمی، كەسانی سەربەخۆن و شارەزایی و توانایان لەزۆر بواردا هەیە لەناو دەزگا حكومیەكانەوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەستوەردانی لایەنە سیاسیەكان لەپرسی كاندیدەكان سەرەتا تەنها لەدەربڕینی چەند ناوێكی پێشنیاركراودا كورتكرایەوە، ئەگینا زۆربەی دەسەڵاتەكان لەدەستی كازمیدا بوو.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەبارەی پرسی 7 وەزارەتە بەتاڵەكانیشەوە جگە لەوەزارەتی نەوت كە جێهێڵڕاوە بۆ نوێنەرانی پارێزگای بەسڕە، تاڕادەیەك ئەوانی تر یەكلا كراونەتەوە.

 

بەوتەى عەزاوى، گفتوگۆكان بۆ یەكلاكردنەوەی سەرجەم ناوەكان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی دیاری بكرێن بۆ دەنگدان لەدوای جەژنی ڕەمەزان.

 

ئەو پەرلەمانتارە لەو باوەڕەدایە وەزارەتە بەتاڵەكان لەدانیشتنی داهاتوودا بخرێنە دەنگدانەوە بەو پێیەی ڕێكکەوتنێك هەیە بۆ پاڵپشتی حكومەتەكەی كازمی بۆ ئەوەی بگاتە كەنارێكی ئارام.

 

سەرەتای ئەم مانگە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە متمانە بەخشرایە كابینەكەی مستەفا كازمی و لەو دانیشتنەدا 5 وەزیر دەنگی پێویستیان نەهێنا و دەنگدان لەسەر دوو وەزارەتەكانی دەرەوە و دادیش دواخرا.