گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خواست لەسەر نەوت زیادی كردووە  

نرخى نەوت لە هەڵکشاندایە و برێنت لە 37 دۆلار نزیک دەبێتەوە 

2020.05.21 - 11:00
نرخى نەوت لە هەڵکشاندایە و برێنت لە 37 دۆلار نزیک دەبێتەوە 

ناس کورد- 

دوای دابەزینی ئاستی عەمباركردنی نەوتی ئەمریكا و زیادبوونی خواست لەسەری، نرخی نەوتی برێنت لە 37 دۆلار نزیكبووەتەوە.

 

دوای ئەوەی دەزگای زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا ئەوەی دەرخست دوو هەفتە بەسەر یەكەوە عەمباركردنی نەوت بۆ ئاستی پێنج ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا دابەزیوە، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بۆ پێنجەمین ڕۆژە لەبەرزبونەوەدایە.

 

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 21ی ئایاری 2020)، نرخی نەوتی برێنت بۆ 36.51 بەرزبووتەوە كە دەكاتە ڕێژەی 2.04% و نرخی نەوتی خاوی ئەمریكیش بۆ 34.17 بەرزبووەتەوە بەڕێژەی 2.02%.

 

لەكاتی سەرهەڵدانی كۆرۆناوە بەتایبەتی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە گەورەترین بەكاربەری نەوتی خاوە لەجیهاندا، بازاڕی نەوت ئاستەنگ و ڕاڕایی بەردەوامی بەخۆیەوە بینیوە.

 

پێشتریش محەمەد باركیندۆ، ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی ئۆپێك باسی لەوە كرد، پێشبینی دەكرێت لەنیوەی ئەم مانگەدا بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەری نرخی نەوت بوژانەوە بەخۆیەوە ببینێت.