گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەپەکە دروستکراوى کۆمپانیاکانى ئەپڵ و گۆگڵە 

لەڕێگەى ئەپێکەوە بزانە کێ لەدەوروپشتت توشى کۆرۆنا بووە (ئێستا بەردەستە بۆ ئەپڵ و ئەندرۆید)

2020.05.21 - 09:24
لەڕێگەى ئەپێکەوە بزانە کێ لەدەوروپشتت توشى کۆرۆنا بووە (ئێستا بەردەستە بۆ ئەپڵ و ئەندرۆید)

ناس کورد- 

ماڵپەڕی axios بڵاویکردەوە، هەردوو كۆمپانیای ئەپڵ و گۆگڵ، خزمەتگوزارییەكیان بۆ سیستمی مۆبایل و ئەندرۆید داهێناوە كە لەڕێگەیەوە لەبوونى توشبووى کۆرۆنا لە نزیکت ئاگادارت دەکاتەوە. 

 

لە راگەیەندراوێکى هاوبەشى هەردوو كۆمپانیاكەدا ئاماژە بەوە کراوە، خزمەتگوزارییەکە ئامادەیە بۆ بەكارهێنانی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تەندروستیەوە و لەسەر مۆبایلی ئەپڵ (ios) یاخود ئەندرۆید دوای نوێكردنەوەی سیستمەكانیان فەراهەمكراوە.

 

هەردوو كۆمپانیاكە جەختیان لەوەش كردووەتەوە، خزمەتگوزارییەکە لەسەر بنەمای پێشخستنی بلۆتۆس كە لەسەر مۆبایلەكان هەیە كار دەكات و بەکارهێنەر ئاگادار دەکاتەوە لە بوونى کەسانى توشبوو بە ڤایرۆسەکە لە دەوروبەرى. 



تا ئێستا ئەو خزمەتگوزارییە لەچەند ویلایەتێكی ئەمریكا و 22 وڵاتی جیهان پەیڕەوکراوە و كۆمپانیاكان پێشبینی ئەوەش دەكەن، بەرپرسانی تەندروستی لەوڵاتە جیاوازەكانی جیهاندا لەچەند هەفتەی داهاتوودا دەتوانن زیاتر سودى لێوەربگرن. 

 

ئەپڵ و گۆگڵ ئاماژەش بەوە دەکەن "ئەمڕۆ تەكنەلۆژیاکە كەوتووەتە دەستی ئاژانسەکانى تەندروستى گشتى لەسەرتاسەری جیهاندا كە ڕابەرایەتی بەرگرتن بە ڤایرۆسەکە دەکەن و بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنیان ".