گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى هۆشدارى دەدات

وەزارەتى تەندروستى: سێ توشبوى نوێى کۆرۆنا لە سلێمانى تۆمارکران

2020.05.20 - 23:27
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى: سێ توشبوى نوێى کۆرۆنا لە سلێمانى تۆمارکران

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى تۆمارکردنى سێ توشبوى نوێى کۆرۆنا لەشارى سلێمانى، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".

 

لەبارەى ناسنامەى توشبووە نوێیەکان لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە " دوو ئافرەتی تەمەن ٤٥ و ٢٢ ساڵ و پیاوێكی تەمەن ٢٩ ساڵ یەک لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە و دوو تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و دەستنیشانکران، هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین".

 

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە کەمێک لەمەوبەر د.سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سێمانى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هۆشدارى لە بوونى ئاماژەى ترسناک بۆ تەشەنەکردنى پەتاى کۆرۆنا لە پارێزگاى سلێمانیدا و هەروەها داواى لە هاووڵاتیان کرد کە تەندروستی خۆیان و کەسوکاریان لامەبەستە زۆر پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە "کۆرۆنا هاوشێوەی تیرۆرستان دوژمنێکی نادیارە."