گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند توشبویەکى نوێى کۆرۆنا لەشارى هەولێر تۆمارکران

2020.05.20 - 22:49
چەند توشبویەکى نوێى کۆرۆنا لەشارى هەولێر تۆمارکران

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا تۆمارکردنى ژمارەیەک لە توشبوى نوێى کۆرۆناى لەشارى هەولێر، راگەیاند.

لەراگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە توشبووە نوێکانى کۆرۆنا بریتین لە "یەک ئافرەت تەمەن ٤٥ ساڵ و دوو کچی تەمەن ٢٢ و ١١ ساڵان و چوار کوڕ تەمەن ٢٥ و ٢٢ و ١٤ و ٦ ساڵان".

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتدا رونکراوەتەوە، توشبووە نوێیەکان هەمویان خانەوادەی تووشبووەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێرن لە کۆمەڵگای شاوەیس، وە پیاوێکی تەمەن ٤٢ ساڵ کە برای  تووشبووەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێرە کە دانیشتووی ھەولێر سیتیە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی دوێنێ و ئەمڕۆیە.