گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كچە دوو ساڵانەكەى خۆى لەناو كوژراوەكاندايە

عێراق؛ پارێزەرێك 8 ئەندامى خێزانەكەى خۆى و ژنەكەى کوشت 

2020.05.20 - 21:23
عێراق؛ پارێزەرێك 8 ئەندامى خێزانەكەى خۆى و ژنەكەى کوشت 

ناس کورد- 

پارێزەرێكى عێراقى لە قەزاى زيقار 8 ئەندامى خێزانەكەى خۆى كوشت و بريندار كرد كە لەنێوانياندا كچە دوو ساڵانەكەى خۆى هەيە.

 

سەرچاوەيەك لە بەڕێوەبەرايەتى پۆليسى زيقار بە "ناس"ى وت، لە قەزاى ئيسڵاح لە ڕۆژهەڵاتى شارى ناسريە كێشە لەنێوان پارێزەرێك و ژنەكەى دروست بوە، بەهۆى ئەوەشەوە ژنەكە چوەتە ماڵى كەسوكارى.

 

ڕونيشيكردەوە، بەهۆى ئەوەشەوە پارێزەرەكە لەگەڵ كوڕە مامەكەى دواى ژنەكەى كەوتون لە كاتژمێر دووى پاشنيوەڕۆ و دەستى كردوە بە دەستڕێژى گولە لە خێزانى ژنەكەى.

 

سەرچاوەكە ئەوەشى بە "ناس" وتوە، بەهۆى ئەوەشەوە 5 كەسى خێزانەكەى كوشتوە و سێ كەسى ترى بريندار كردوە، لەنێوان كوژراوەكاندا كچە دوو ساڵانەكەى خۆى و باوكى ژنەكە كە تەمەنى 57 ساڵە و خوشك و برايەكى ژنەكەى هەيە.

 

ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، هەروەها ژنەكەى بريندارە و 4 فیشەکى پێوەيە و بارودۆخى زۆر خراپە، هەروەها كچێكى ترى خۆى و خوشكێكى ترى ژنەكەى بريندارن.

 

سەرچاوەكەى پۆليسى زيقار ئاشكراشيكردوە، پارێزەرەكە هەڵاتوە و ناوى خۆى و كوڕە مامەكەى و تايبەتمەنديان دراوە بە خاڵەكانى پشكنين لە دەرەوە و ناوەوەى پارێزگاكە بۆ دەستگير كردنيان.