گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێشتا هەست بە گەنجی دەکەم

ئەحمەد تورک وەڵامی ئاکەپە دەداتەوە

2019.04.12 - 21:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئەحمەد تورک وەڵامی ئاکەپە دەداتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

.

ئەحمەد تورک، شارەداری تازە هەڵبژێردراوی شاری ماردینی باکووری کوردستان، وەڵامی داواکارییەکەی پارتی داد و گەشەپێدان دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت ڕەنگە تەمەنی هەڵکشابێت، بەڵام هێشتا هەست بە گەنجی دەکات.
.

وەڵامەکەی ئەحمەد تورک دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ پارتی داد و گەشەپێدانی (ئاکەپە) داوای لەدەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا کرد، کاندیدەکەی ئەوان لە بری ئەحمەد تورک بۆ گەورە شارەوانیی مێردین دەستبەکاربێت، بە پاساوی ئەوەی کاندیدەکەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) تەمەنی زۆرە و نەخۆشە.

.
.ئاكپارتی داواکارییەکی ئاراستەی نوسینگەی شارەکانی دەستەی باڵای هەڵبژاردن کردوه‌ و بۆ ئەوەی مەهمەت ڤەجی کاهرامان-ی بەربژێری پارتەکەیان بكرێته‌ سه‌رۆكی گه‌وره‌ شاره‌وانیی مێردین، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

.

ئەحمەد تورک لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە چووبێتە تەمەنەوە، بەڵام هێشتا هەست بە گەنجیی دەکات، دەشڵێت "بۆ داهاتوو دەڕوانم و باوەڕم بە ئاشتی و دیموکراسی هەیە."

.

https://twitter.com/AhmetTurkHDP/status/1116730727884894208

 

لە هەڵبژاردنەکەی 31ی مانگی ڕابردووی شارەوانییەکانی تورکیادا، ئه‌حمه‌د تورك کاندیدی هه‌ده‌په‌ بۆ شاری مێردین به‌ به‌ده‌ستهێنانی 56.24%ی ده‌نگه‌كان، براوه‌ی یه‌كه‌م بوو، مه‌همه‌ت ڤه‌جی كاهرامان کاندیدی ئاکەپە به‌ به‌ده‌ستهێنانی 38.53%ی ده‌نگه‌كان دوای کاندیدەکەی هەدەپە دێت.