گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشير حەداد: كازمى بەڵێنى ناردنى موچەى داوە

سەرچاوەيەك: كازمى ڕەزامەندى دەربڕيوە بۆ ناردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم

2020.05.20 - 17:52
سەرچاوەيەك: كازمى ڕەزامەندى دەربڕيوە بۆ ناردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم

ناس کورد-

بەشير حەداد جێگرى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، مستەفا كازمى سەرۆكوەزيرانى عێراق بەڵێنى چارەسەركردنى كێشەكانى لەگەڵ هەرێم و ناردنى موچەى فەرمانبەران داوە، سەرچاوەيەك ئاماژەى بەوەداوە كە كازمى ڕەزامەندى نيشانداوە لەسەر ناردنى 400 مليار دينارى موچەى فەرمانبەران بۆ مانگى نیسانى 2020.

بەشير حەداد، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەلێدوانێكى رۆژنامەوانيدا ئاماژەى بەوە کرد، بەم نزيكانە وەفدێكى هەرێمى كوردستان سەردانى بەغدا دەكات بۆ تەواوكردنى گفتوگۆى نێوان هەردولا و ئەو ئەنجامانەى ليژنە هاوبەشە هونەريەكان پێى گەيشتون.

 

رونيشيكردوەتەوە، هەروەها مستەفا كازمى سەرۆكوەزيران بەڵێنى داوە كە سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانى نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر بكرێن و هەروەها موچەى فەرمانبەران بنێرێت، بۆيە هيوادارين كە پێش جەژن وەك نيازپاكيەك بۆ چارەسەركردنى كێشەكان موچە بنێرێت.

 

هاوکات سەرچاوەيەكى ئاگادار لە ئەنجومەنى وەزيرانى هەرێم رایگەیاند، كازمى بەشێوەيەكى مەبدەئى ڕەزامەندى دەربڕيوە لەسەر ناردنى بڕى 400 مليار دينارى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى كوردستان، بەڵام تائێستا ڕەزامەنديەكە نەچوەتە قۆناغى جێبەجێكردنەوە.

 

سەرچاوەكە باسى لەوەشكردوە، تائێستا هەرێم پارەكەى بەدەست نەگەيشتوە، هەروەها دياريش نييە كە ئەو بڕە پارەيە بەردەوام و بەشێوەى مانگانە دەنێردرێت ياخود نا، هەروەها بڕە پارەكەش كەمترە لەو بڕەى حكومەتى پێشوو دەينارد كە 452 مليار دينار بوو.