گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چين دەيەوێت لەو ڕێگەیەوە ناوبانگى خۆى پاك بكاتەوە

جاکى چان چەند ئامۆژگارییەکى لەبارەى کۆرۆناوە بڵاوکردەوە.. روبەڕوى رەخنەى زۆر بۆوە

2020.05.20 - 17:29
جاکى چان چەند ئامۆژگارییەکى لەبارەى کۆرۆناوە بڵاوکردەوە.. روبەڕوى رەخنەى زۆر بۆوە

ناس کورد- 

دەسەڵاتدارانى چين پەنايان بۆ جاكى چان ئەستێرەى ديارى سينەمايى بردوە بۆ جوانكردنەوەى وێنەى ئەو وڵاتە كە بەهۆى ئەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لێى سەريهەڵدا و گوماندەكرێت بە ئەنقەست ياخود بەهۆى كەموكوڕى و گوێنەدانەوە بڵاوبوبێتەوە ڕەخنەيەكى زۆرى ئاراستە دەكرێت، بەڵام ئەوەش ڕەخنەيەكى زۆرى بۆ ئەو ئەستێرە چينيە بەدواى خۆيدا هێناوە.

 

جاكى چان يەكێكە لە ديارترين ئەكتەرەكانى سينەماى چينى و جيهان و فيلمەكانى لەشێوەى تێکەڵەى ئەكشن و كۆميدى پێشكەش دەكات، ناوبراو گرتەيەكى ڤيديۆيى بڵاوكردوەتەوە كە تێيدا نامەيەك ئاراستەى گەلى هندى دەكات بەوەى لە شەڕى دژى كۆرۆنا پشتگيريان دەكات.

 

هەروەها گرتە ڤيديۆكە لەلايەن "سەن ويدونگ" باڵيۆزى چين لە هندستان بڵاوكراوەتەوە و تێيدا جاكى چان بەزمانى هندى دەڵێت "ناماستێ" كە واتاى "سڵاو" دەگەيەنێت و دواتر باسى لەوەكردوە  " من چاكى چانم و دەمەوێت خۆشەويستى و هيواى بەختى باش بنێرم بۆ هەموو كەس لە هندستان، دەزانم هەمومان بەكاتێكى سەختدا تێپەڕ دەبين ئێستا، بەڵام پێويستە ئيجابى بين و ئامۆژگارى دەسەڵاتداران جێبەجێ بكەين.. بە پاراستنى خۆت، خێزانەكەت دەپارێزيت".

نامەكەى جاكى چان هێرشيێكى زۆر و ڕەخنەيەكى زۆرى بەدواوە بوو وە داواى لێ دەكرێت هەست و سۆزى خۆى لەڕێگەى كار و هەڵسوكەوتەوە دەربڕێت نەك قسە، پێشيان وايە نامەكە لە چوارچێوەى ناوچەى "بروباگندا"ى چينى ناچيێتە دەرەوە.

 

ئەم هەوڵەى چين بۆ جوانكردنەوەى وێنەى خۆى و كۆكردنەوەى پشتگيرى هەندێك دەوڵەتە، ئەوەش دواى ئەوەى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى ڕەخنەى زۆرى لێ دەگيرێت بەهۆى ئەوەى شەفاف نييە لە زانيارى و ڕاپۆرتەكانى سەبارەت بە بڵاوبونەوەى كۆرۆنا، كە ئەوەش بوە هۆى بڵاوبونەوەى لەسەر ئاستێكى فراوان لە جيهاندا و بەهۆيەوە زياتر لە 5 مليۆن كەس توشبون و زياتر لە 325 هەزار كەس گيانيان لەدەستداوە.

 

سەرەڕاى ئەوەى بەشێك لە زانايان پێيان وايە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە شەمشەمەكوێرەوە گواستراوەتەوە بۆ گياندارێكى تر و دواتريش بۆ مرۆڤ ئەويش لە بازاڕى خوارنە دەرياييەكانى شارى ووهانى چين، بەڵام چەندين ڕاپۆرت گومانى ئەوەيان دروست كردوە كە ڤايرۆسەكە بەهۆى هەڵەيەكەوە لە تاقيگەى ڤايرۆسەكانى ئەو شارەوە دزەى كردبێت.