گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەى کرێی خوێندنەوە

وەزارەتى پەروەردە هۆشدارى توند دەداتە قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان

2020.05.20 - 15:36
وەزارەتى پەروەردە هۆشدارى توند دەداتە قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان

ناس کورد-

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان هۆشداریی توند دەداتە قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان لەبارەى پابەندنەبونیان بە بڕیارى داشکاندنى کرێی خوێندن کە وەزارەتەکە بڕیارى لەسەر داوە.

 

 

وەزارەتى پەروەردە 11ى ئەم مانگە بڕیاریدا نرخى خوێندن لە قوتابخانە و پەیمانگا ناحکومییەکان بەڕێژەى 10% دابشکێندرێت، لەگەڵ وەرنەگرتنى پارەى خواردن و هاتوچۆ بۆ ماوەى سێ مانگ.

 

وەزارەتى پەروەردە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند،  هەر قوتابخانە و پەیمانگایەک سەرپێچی بکات جیا لە سزای دارایی، ڕێگای پێنادرێت بۆساڵی خوێندنی ئایندە قوتابی وەربگرێت.

 

رونیشیکردووەتەوە "داشکاندنی 10% پەیوەندی نییە بەوەی نرخی خوێندنتان چۆن ڕاگەیاندووە لە سەرەتای ساڵەوە ، کێبڕکێی نرخ ، یان هەستکردن بەبەرپرسیارێتی خۆتان وایکردبێت نرخی ئەمساڵتان لە ساڵی رابردوو جیاواز بێت یان کەمتر بێت، ئەوە ناگەیەنێت کە ئەم داشکاندنە نەکەن".

 

جەختیشیکردووەتەوە، نابێت بە هیچ خانەوادەیەک بوترێت کە منداڵی یەکەم شمولی داشکاندن دەکات و منداڵەکانی دیکەت شمول ناکات، چونکە ئەمە پەیوەندی بە داشکاندنەوە نییە، ئۆفەری ساڵانەی خۆتانە و ناچێتە خانەی داشکاندنەوە.

 

وەزارەتى پەروەردە دەڵێت، بەهیچ جۆرێک نابێت داوا لە مامۆستایانی ناحکومی بکرێت لەپای داشکاندنی نرخی خوێندن هەمان رێژە لە موچەکانیان ببڕدرێت، فەرمانی وەزاری رونە کە دەبێت موچەی مامۆستایان وەک خۆیان بدرێت.

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، پارەی نانخواردن و گواستنەوە بۆ سێ مانگی ئاماژە پێکراو بە روونی باسی لێوەکراوە، پێویستە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.