گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە شەقامی لوبنانی هەژاندووە

ڤیدیۆ.. ژمارەیەک سەربازی لوبنانی هێرشیان کردە سەر پزیشکێک

2020.05.20 - 14:57
ڤیدیۆ.. ژمارەیەک سەربازی لوبنانی هێرشیان کردە سەر پزیشکێک

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شەقامى لوبنانى هەژاندووە، کە تێیدا دەردەکەوێت چەند سەربازێکى سوپاى ئەو وڵاتە هێرش دەکەنە سەر پزیشکێکى فریاکەوتن لە یەکێک لە نەخۆشخانەکاندا.

 

ئەو پزیشکەى هێرشیکراوەتە سەر ناوى لوئەى شلبیە کە لە نەخۆشخانەى شیفا لە تەرابلوس کاریکردووە و لەکاتى کارکردنیدا هێرشیکراوەتەسەر و بریندار بووە.

 

بەپێی زانیارییەکان، کاتێک پزیشکەکە سەرقاڵى چارەسەرى سەرەتایی نەخۆشێک بووە، ئەندامانى سوپا ویستویانە لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا بکەن سەرەڕاى ئەوەى لە دۆخێکى خراپدا بووە، کاتێکیش پزیشکەکە ڕەتی کردووەتەوە لێپرسینەوە لەگەڵ نەخۆشەکەدا بکرێت بەهۆى ئەوەى پێویستى بە چارەسەرى بەپەلە هەبووە، ئەندامانى سوپا هێرشیان کردووەتە سەر و یەکێکیان لێی داوە.

 

دواى چەند کاتژمێرێک لەو هێرشە، فەرماندەیی سوپا لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانى خۆى دەربڕی و جەحتیکردەوە، ئەوەى ئەو سەربازانە کردویانە کارێکى تاکەکەسى بووە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕێوشوێنى بەپەلەیان گرتووەتەبەر و لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەربازەکان دەکەن.

 

لاى خۆشیەوە نەخۆشخانەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرکۆنەى ڕووداوەکەى کرد و ڕایگەیاند، دڵنیان لەوەى ئەو هەڵەیە تاکەکەسی بووە و لەسەر فەرمانى فەرماندە و سەرەوەی خۆیان نەبووە.